هیچ كات بیری مهكه و نانی بهیانیان بخۆ بزانه بۆ.؟
زۆركات ئەوەمان لێ بەسەردێت كە بۆئەوەی بەیانیان درەنگ نەكەوین بۆ سەر كارەكانمان لە ماڵ دەردەچین و خواردنی نانی بەیانی لەبیر دەكەین.”
لەڕاستیدا ئەمە هەڵەیەكی تەندروستیەو پێویستە خۆمانی لێ بەدووربگرین، چونكە خواردنی نانی بەیانی سوودێكی زۆری هەیە بۆ جەستەی مرۆڤ بەوەی كە سەلـمێنراوە ئەو كەسانەی ڕۆژانەو بەشێوەیەكی ڕێكوپێك نانی بەیانی دەخۆن لەچاو ئەوانی تردا تەندروست و بەهێزترن.
ئەمە جگەلەوەی خواردنی ئەم ژەمە دەبێتە هۆی دووركەوتنەوە لەو ژەمە ناڕێك و ناتەندروستانەی كە لە چێشتەنگاودا دەخورێت، كە ڕەنگە خۆراكێكی پاك و خاوێنیش نەبێت و زیانی زیاترمان پێ بگەیەنن.
هەروەها ئەو منداڵانەش كەوا نانی بەیانی دەخۆن زیاتر چاڵاكن لە قوتابخانەداو گرفتیان كەمترە لەڕووی زانین و تێگەیشتنەوە.
باشترین خۆراكیش كە لە بەیانیدا بخورێت بریتیە لە میوەو شەربەتی میوەو ماستی كەم چەوری، هەروەها شیرو نان لەگەڵ هێلكەی تەواو كوڵاودا.