ده‌سته‌ی دادوه‌ری بڕیاری په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی بڵاوكرده‌وه
ده‌سته‌ی دادوه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا و ئه‌نجامه‌كانی په‌سه‌ند كرد.
له بڕیاری ده‌سته‌ی دادوه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هاتووه: “پاش وردبینی سه‌رجه‌م تانه‌كانی سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان – عێراق له ۳۰/۹/۲۰۱۸، كه له‌لایه‌ن هێز و كیانه سیاسییه‌كانی به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كه پێشكه‌شكرابوو، دادگا وردبینی له ناوی سه‌ركه‌وتووه‌كان و ئه‌و سكاڵایانه كرد كه له‌سه‌ریان هه‌بوو، ده‌سته‌ی دادوه‌ری ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌سه‌ند كرد له‌سه‌ر ئاستی كیانه‌كان و كاندیده‌كان كه له سێ رۆژنامه‌ی ناوخۆیی، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راگه‌یاندنی كۆمسیۆن بڵاوكرابوونه‌وه‌و ده‌سته‌ی دادوه‌ری به رێككه‌وتن له ۳۰/۱۰/۲۰۱۸ په‌سه‌ندی كرد”.
پاش په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانیش ده‌بێت خولی نوێی په‌رله‌مان به‌سه‌رۆكایه‌تی به ته‌مه‌نترین ئه‌ندام یه‌كه‌م دانیشتن ئه‌نجام بدات و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی په‌رله‌مان ئاماده‌كاریی بۆ ئه‌و دانیشتنه ده‌كات.
درەنگانی شەوی ۲۱-۱۰-۲۰۱۸ كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستانی بڵاوكردەوە و بەپێی ئەنجامەکە (پارتی ٤۵ كورسی، یەكێتی ۲۱ كورسی، بزووتنەوەی گۆڕان ۱۲ كورسی، هاوپەیمانی بەرەو ئیسڵاح ۵ كورسی، نەوەی نوێ ۸ كورسی، كۆمەڵ ۷ كورسی و حیزبەكانی دیكەش دوو كورسی).
۱۰۰ کورسی گشتی پەرلەمانی کوردستان بەمشێوەیە دابەشکراون:
پارتی دیموکراتی کوردستان: ٦۸٦،۰۷۰ دەنگ- ٤۵ کورسی
یەکێتی نیشتمانی کوردستان: ۳۱۹،۹۱۲ دەنگ- ۲۱ کورسی
بزووتنەوەی گــۆڕان: ۱۸٦،۹۰۳ دەنگ- ۱۲ کورسی
جوڵانەوەی نەوەی نوێ: ۱۲۷،۱۱۵ دەنگ- ۸ کورسی
کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان: ۱۰۹،٤۹٤ دەنگ- ۷ کورسی
هاوپەیمانی بەرەو ئیسڵاح: ۷۹،٤۳٤ دەنگ – ۵ کورسی
هاوپەیمانی سەردەم: ۱۵،۵۸۱ دەنگ – ۱ کورسی
لیستی ئازادی: ۸،۰٦۳ دەنگ – ۱ کورسی
۱۱ کورسی پێکهاتەکان:
– ھاوپەیمانی یەکێتی نەتەوەیی: ۳ کورسی
– گەشەپێدانی تورکمانی: ۲ كورسی
– چاکسازی تورکمانی: ۱ كورسی
– لیستی میڵەت: ۱ كورسی
– بەرەی تورکمانی: ۱ کورسی
– لیستی رافیدەین: ۱ کورسی
– ئەنجوومەنی گەلی کلدانی سریانی ئاشووری: ۱ کورسی
– قەوارەی تاکی ئەرمەن: ۱ کورسی