شیرین فوادمه‌عسوم ڕه‌خنه له به‌رهه‌م ساڵح ده‌گرێت
كچه‌كه‌ی سه‌رۆككۆماری پێشووی عێراق د.فواد مه‌عسوم ڕه‌خنه له به‌رهه‌م ساڵح ده‌گرێت .
شیرین فوئاد مەعسووم، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیویەتی و ده‌ڵێت :” خەنی لە خۆمان دیسانەكە بووینە باكووری عێراق”.
به‌رهه‌م ساڵح دوای ئه‌وه‌ی به‌سه‌ردانێك له كۆشكی سه‌لام گه‌ڕایه‌وه بۆ سلێمانی و سه‌ردانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد و دواتر له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوسیبووی :””سەردانی هەڵەبجەم کرد بۆ رێزلێنانی یادی شەهیدانی کیمیاباران، ئەنفالەکانی گەرمیان وبادینان و بارزان، گۆڕە بەکۆمەڵەکانی مەحاویل وخوارو و باکوری عێراق، شەهیدانی دژی ستەمکاری. ناکرێ بهێڵین جارێکی تر فاشیەکان دەسەڵاتدار بن، و ئێستا ئاوەدانی وخزمەتکردنی کەسوکاری شەهیدان ئەرکی لە پێشینەمانە”.