چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به فه‌رمانی سه‌رۆك بارزانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان گه‌یشتنه كوبانێ
ڕۆژی ۱۵‌ی تشرینى یه‌كه‌مى ساڵی ۲۰۱٤ لەسەر داوای سەرۆك بارزانی، په‌رله‌مانى كوردستان بڕیارى ناردنى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانى بۆ كۆبانێ په‌سه‌ندكرد و لە ۳۱ی۱۰ی۲۰۱٤ هێزى پێشمه‌رگه گەیشتە كۆبانێ. کە خەریک بوو شاری کۆبانێ بە تەواوی بکەوێتە دەستی تیرۆریستانی داعش، ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بە چەک و تفاق و پێداویستیی پزیشکییەوە بەرەو کۆبانێ بەرێ کەوتن و دوای گەیشتنیان ھاوسەنگی ھێز لە کۆبانێ گۆڕاو و دواتریش توانرا تیرۆریستانی داعش لە شارەکە وەدەربنێن و شارەکە رزگار کرا.
مو‌سا كینۆ، بەرپرسی پارتی ئەلوەحدە لە كۆبانێ ڕایگه‌یاند: “رۆژی ھاتنی پێشمەرگە بۆ پاراستنی كۆبانێ رۆژێكی مێژوویی بوو. ھاتنی پێشمەرگە خەڵكی كەیف خۆشكرد. جاری یەكەم بوو پێشمەرگە دوو دەوڵەت ببڕێت و بە ھانای بەشێكی دیكەی كوردستانەوە بچێت، ھێزی پێشمەرگە پشتیوانی ھێزەكانی یەپەگە و یەپەژەی كرد بۆ پاراستنی كۆبانێ”.
لای خۆیه‌وه عه‌لا سه‌عدوون، رۆژنامەنووس گووتی: “كاتێك ھێزی پێشمەرگە گەیشتە كۆبانێ، زۆربەی خەڵكی ناوچەكە بەھۆی پەلاماری داعش بۆسەر شارەكە روویان لە سنوورەكان كردبوو، بە ھاتنی پێشمەرگە خەڵكی كۆبانێ دڵخۆش بوون، لەوكاتەی پێشمەرگە گەیشتە كۆبانێ رۆژ دوای رۆژ سەركەوتن تۆماركراو داعش شكستی خوارد”.
ئاشكرایه رۆیشتنی هه‌ر هێزێكی سه‌ربازی بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووری جوگرافی وڵاته‌كه‌ی،له رووی نیوده‌وله‌تی گرنگی خۆی هه‌یه، به هه‌مان شێوه رۆیشتنه ده‌ره‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ كوبانی كه به‌شێكه له وڵاتی سووریا گرنگی خۆی هه‌یه.به‌ڵام ئه‌گه‌ر سرنج بده‌ینه ره‌وشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و ده‌وڵه‌ت نه‌بوونی كوردستان ئه‌م گرنگیه دوو چه‌ندان ده‌كات به‌تایبه‌تی كاتێك بۆ شه‌ری دژه تیرور بێت.