جێگری سه‌رۆك كۆماری ئێران گه‌یشته عیراق
ئه‌مڕۆ سێشەممە ۳۰\۱۰\۲۰۱۸، ئیسحاق جه‌هانگیری جێگری سه‌رۆك كۆماری ئێران گه‌یشته شاری نه‌جه‌ف.
ئیسحاق جه‌هانگیری، جێگری حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران گه‌یشته شاری نه‌جه‌ف و له‌لایه‌ن پارێزگای نه‌جه‌ف و چه‌ند به‌رپرسێكی ئێرانی پێشوازی لێكرا.
ئاژانسه‌كانی ئێران ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆك كۆماری ئێران بۆ عیراقیان گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ به‌شداریكردنی له چله‌ی ئیمام حسێن كه ئه‌مڕۆ له عیراق به‌ڕێوه ده‌چێت.
له‌و سه‌ردانه‌دا مه‌سعود سوڵتانی فه‌ر، وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی و عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی سه‌رۆكی ده‌زگای ئه‌تۆمی ئێران هاوڕێیه‌تی جه‌هانگیری ده‌كه‌ن.