كەربەلا یادی ئیمام حوسێن دەكرێته‌وه
ئەمڕۆ سێ شه‌ممه ۳۰ی۱۰ی۲۰۱۸ رێوڕەسمی تایبەت بە چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن، لە شاری کەربەلا بەڕێوەبچێت، ژمارەیەکی ئێجگار زۆر لە کەسانی شیعە مەزهەب بۆ بەشداریکردن لەم مەراسیمە روویانکردووەتە شاری کەربەلا.
دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق رژێمی سه‌دام حوسێن له شاڵاوه‌كه‌ی ئهمریكاو هاوپه‌یمانه‌كانیدا رووخێنرا، ئه‌و گیانبه‌خشییه دێرینه به‌لای شیعه‌كانی عێراقه‌وه مانایه‌كی خۆش و ناخۆش ده‌به‌خشێت، ده‌سه‌ڵاتی حزبه شیعه‌كان له‌به‌غدا فراوان بووه، كه‌چی پێكهاته‌ی عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی شیعه‌كان به‌هۆی شه‌ڕێكی تائیفیی تونده‌وه له‌گه‌ڵ سوننه‌كان گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه ، هه‌رچه‌نده ئه‌و شه‌ڕه تا راده‌یه‌ك به‌ره‌و هێوربوونه‌وه چووه، به‌ڵام رێگای به‌ره‌و كه‌ربه‌لا هێشتا پڕه له مه‌ترسی.
زۆرێك له شیعه‌كان پێیان وایه ئه‌و توندوتیژییه‌ی ئێستا عێراقی ته‌نیوه درێژه‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌یه كه ئیمام حوسێن سه‌دان ساڵ له‌مه‌وبه‌ر تیایدا كوژرا. به‌لای شیعه‌كانه‌وه ئیمام حوسێن موجاهیدێكی راست و دروست بووه و له‌سه‌ر ده‌ستی كاربه‌ده‌ستانی سه‌رده‌می خۆی شكستی خواردووه و پێشیان وایه پاڵه‌وانێكی شۆڕشگێڕه و سیمبولێكی ئایینیشه.
زۆربەی رێگا سەرەکییەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق، بە ئاراستەی کەربەلا جمەیان دێت لە سەدان هەزار زیارەتکار، ئەوان بەساڵا چوو، گەنج، منداڵ و ئافرەتن، بێ گوێدانە ماندووبوون و برسیەتی هەموو پۆل پۆل بە رێگاوە نزا دەکەن، تاوەكو دەگەنە مەزارگەی ئیمام حوسێن.
پارساڵ زیاتر لە ۱۳ ملیۆن کەس سەردانی کەربەلایان کردبوو بۆ بەشداریکردن لە چلەی ماتەمینی ئیمامی حوسێن.
لەسەر ئەرکی عەتەبەکانی حوسێنییە لەسەر رێگاکان هەزاران مەوکبی خزمەتگوزاری بۆ زیارەتکاران دانراون. كەسانی خێرخواز، بە درێژایی رێگاكانی بەرەو كەربەلا، خۆبەخشانە خواردن و خواردنەوە بەسەر زیارەتكاراندا دابەشدەكەن.