فازل میران: ئەوەی لەسلێمانی بەناوی بایكۆت دەكرێت سیاسیە نەك ماف
خواكوڕك
فازل میرانی لەمیانی بەرێوەچوونی دیداری میری لە هەولێر لەوتارێكی دا گوتی تكایە خۆتان ساخ بكەنەوە ئەگەر ئێوە لە خەباتی رزگاری خوازی كوردستان تا ئەمرۆ بەهەموو گۆڕانكاریەكان بەشدار نین، خۆتان یەكڵا بكەنەوە، بلێن ئێمە بەرپرس نین و بەئاشكرا بكات، بۆ ئەوەی ئێمەش وەك خاوەن قسە بكەین و ئێوە گوێی لێ بگرن چونكە ئێمە خۆمان بەخاوەنی هەموو كێشە و گرفتەكان و سەركەوتنەكانیش دەزانین.
هەورەها فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی گوتی ئەوەی لە سلێمان لەژێر ناوی بایكۆت دەگوزەرێت من دەرس بە مناڵی خۆم نالێم سیاسیە نەك ماف ئەگەر سیاسی نیە كێ دەتوانێت بلێت بە بایكۆت بووجە دێتەوە، ئەی بۆ دەبێت كەسێك لەهەولێر و بەردەرەش دەوام بكات و هی سلێمانی بایكۆت بكات، بۆیە ئەوە سیاسیە و بەرپرسیاریەتی دەكەوێتە ئەستۆی حزبەكانی سلێمانی.
هەورەها فازڵ میرانی دەلێت كێشەی چارەسەر كردنی پەرلەمان و كارا كردنەوەكەی بە گۆڕانكاری لەدەستەی سەرۆكایەتی دێت. دەبێت سەرۆكایەتی پەرلەمان بگۆڕدرێت.