كێشه ده‌كه‌وێته ناو باڵه‌كانی یه‌كێتی و دژ به‌یه‌ك و ئاراسته‌ی جیاوازیان هه‌یه
گفتوگۆی لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌شاراوه‌ی و دوور له چاوی كامێرا‌كان و میدیای كوردی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام دراوه ،دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنیان په‌سه‌ند كرد وابڕیاره په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنی ژماره ۱‌ی نائاسایی خۆی به پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی ۱ ماده‌ی ۱٦و ماده‌ی ٤۷ له په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنی خولی به‌هاره‌ی ساڵی پێنجه‌م بۆ كۆتایهێنان به خولی چواره‌می په‌له‌مانی كوردستان كۆببێته‌وه .
به پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕك ” له نێو لایه‌نه‌كان و به‌تایبه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌مه‌ڕ به‌شداریكردنیان له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوونه‌ته دوو به‌ش و دووبه‌ره و ئاراسته‌ی جیاواز و دژ به‌یه‌ك ، بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و باڵی قوباد تاڵه‌بانی داوای جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و باڵی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵیش داوای سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن ،هه‌روه‌ها هه‌ردوو باڵه‌كه بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانیش یه‌كده‌نگ نین و دژ به‌یه‌كن ،باڵی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێیان باشه ڕێواس فایق بکرێت بە سەرۆکی پەرلەمان و به‌ڵام بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و باڵی قوباد تاڵه‌بانی پێچه‌وانه‌ی باڵه‌كه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ پێیان باشه بێگه‌رد تاڵه‌بانی بكرێته سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان.
پارتی دیموكراتی كوردستان بڕاوه‌و پێشه‌نگی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ۳۰‌ی ئه‌یلول بوو ، پارتی لە رووی یاساییەوە مافی پێک‌ھێنانی ئەو حکوومەتەی ھەیە، لە كارنامه‌كه‌یدا به‌نیازه لەم کابینە نوێیەدا سەرۆکی حکوومەت دوو جێگری ھەبێت، یەکیان بۆ کاروباری دارایی و ئەوەی دیکەشیان بۆ کاروباری ئیداری بێت، جێگرێکیان بدات بە یەکێتی و یەکیان بدات بە گۆڕان ، لای خۆیانه‌وه بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی داوایان كردووه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ته‌نها یه‌ك جێگری هه‌بێت و ئه‌ویش قوباد تاڵه‌بانی بێت .