كاریگه‌رییه‌كانی خیانه‌تی ۱٦ـى ئۆكتۆبه‌ر مه‌ترسی تیرۆر‌و ڕفاندن و ته‌عریب زیاد ده‌كات
سەمیر محەمەد نوور، سەرۆكی ئەنجومەنی قەزای خانەقین ڕاگەیاند: “كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر لە نزیك مەزاری باوەمەحمود لە شاری خانەقین، بۆمبێكی چێندراو تەقیوەتەوە و بەو هۆیەوە هاووڵاتییەك گیانی لە دەست داوە و ۱۲ هاووڵاتیی دیكەش بریندار بوون”.
سەرۆكی ئەنجومەنی قەزای خانەقین گوتی “شەوی ڕابردووش ۲۹ی۱۰ی۲۰۱۸ لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە گوڵە هاوەنێك لە نزیك مەزارەكە تەقیوەتەوە، بەڵام هیچ زیانێکی بەدواوە نەبووە” . گوتیشی :” لە پاش ڕووداوەكانی خیانه‌تی ۱٦ ی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە هیچ كەسێك لەسەر كردەوە تیرۆریستییەكانی قەزای خانەقین دەستگیر نەكراوە”.
له دواى روداوه‌كانى خیانه‌تی ۱٦ـى ئۆكتۆبه‌ر، دۆخى خانه‌قین تێكچووه‌و له ئێستاشدا مه‌ترسیه‌كانى تیرۆر‌و رفاندن و ته‌عریب، له‌سه‌ر گوندنشینانى سنورى خانه‌قین زیادیكردوه‌و هه‌ر شه‌وێك په‌لامارى گوندێك ده‌درێت ، به‌ر له ماوه‌یه‌ك خه‌ڵكی خانه‌قین ده‌ستیان به خۆپیشاندان و مانگرتن بایكۆتی كار‌و دوكان و بازاره‌كانیان داخست بوو، داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه‌كانیان ده‌كرد.
شارى خانه‌قین /۱۵۵ كیلۆمه‌تر باكورى خۆرهه‌ڵاتى به‌عقوبه/ یه‌كێكه له‌ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم، له‌پاش پرۆسه‌ى ناسراو به “ئازادى عێراق” زۆرینه‌ى داموده‌زگاكانى له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، له‌پاش ڕووداوه‌كانى ۱٦ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ۲۰۱۷، دۆسیه‌ى ئه‌منى شاره‌كه كه‌وته ده‌ست هێزه ئێرانیه‌كان و حه‌شدى شه‌عبی.