ماڵه‌ سیخوره‌كانی ئێران له‌ سلێمانی ئاشكرا بوون

ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ی ١٠ی ٢٠١٨، رەحیم رەشیدی، ڕۆژنامەنووسی کورد لە ئەمریکا، لە هه‌ژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک له‌ ژیر ناونیشانی ( ٧٠٠ ماڵی نهینی ئێران لە شاری سلێمانی! ) نوسینێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت :” هەریەک لە (دیڤید پۆلاک و مایکل نایتس)، ڕاوێژکارانی پلە بەرزی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە دوو لێکۆڵەری ناسراوی (ئەنستیتیوتی واشنگتن بۆ سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی نزیک)ن، لەگەڵ جەمیز جێڤری، باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە تورکیا و عێراق کە ئێستا نوێنەری تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکایە بۆ کاروباری سووریا، کۆڕێکیان لە (واشنتۆن) ئەنجام داوە و باسیان لە پێگەی هەرێمی کوردستان و هەڕەشەی دراوسێکانی کردووە.

رەحیم رەشیدی، ڕۆژنامەنووسی کورد لە ئەمریکا ده‌شڵێت :” لەو کۆڕەدا ئەو بەرپرسە ئەمریکییانە ئاشکرایان کردووە، لە ساڵی ٢٠١١ چەند مانگێک لە هەرێمی کوردستان ماونەتەوە، ئەوکاتە ”کەسی دووھەمی بزووتنەوەی گۆڕان پێی گوتوون، کۆماری ئیسلامیی ئێران ٧٠٠ ماڵی بۆ سیخوریکردن لە شاری سلێمانی ھەیە“. پاشانیش کاربەدەستێکی پلەبەرزی ھەرێمی کوردستان پێی گوتوون کە ئەو ژمارەیە بۆ ساڵی ٢٠٠٧ دەگەڕێتەوە و لە ساڵی ٢٠١١دا ژمارەکە بەرزتر بووەتەوە“.

له‌ كۆتایی نوسینه‌كه‌یدا ڕه‌حیم ڕه‌شیدی نوسیویه‌تی :” من ئەو کات راپۆرتێکم ئامادە کرد کە بە وردی ئەوە شیکرابوەوە کە ئێران هەوڵ دەدات هەرێمی کوردستان وەکوو لوبنان لێبکات و تەنانەت هەموو هەوڵی ئەوەیە کە هێزێکی وەکوو حیزبوڵای لوبنان لە هەرێمی کوردستان بونیاد بنێ. مخابن کوردستان تی ڤی هەرگیز ئەو راپۆرتەی بڵاو نەکردەوەو تەنانەت کاربەدەستانی هەرێم ئەو زانیاری و راپۆرتانەیان بە جیددی نەگرت ، ئەمریکایەکان دەڵێن: ‘زانیاری سەرچاوەی هێزە”.

 

Back to top button