ئەردۆگان هەڕەشەی ئۆپراسیۆن لە رۆژئاوای كوردستان دەكات
دوای ئەوەی توركیا پارێزگای عەفرین و چەند ناوچەیەكی دیكەی رۆژئاوای كوردسانی داگیركرد, سەركۆماری توركیا هەڕەسەی هێرشكردنە سەر خۆرهەڵاتی فورات لە سوریا (خۆرئاوای كوردستان) دەكات كە یەپەگەی تێدایە دەكات.
.
ئەردۆغان لەمیانی كۆبوونەوەی لەگەڵ فراكسیۆنی حزبەكەی لە پەرلەمانی توركیا ڕایگەیاند “پێكهاتەی تیرۆر لە خۆرهەڵاتی فوراتیش لەناودەبەین. لەوباریەشەوە ئامادەكارییەكانمان، پلانەكانمان و پرۆگرامەكانمان تەواوكردووە. تەنانەت لە رۆژانی رابردوودا دەستوەردانی كردەییمان لە دژی رێكخراوی تیرۆریستیی دەستپێكردووە. لە داهاتوویەكی نزیكدا بەئۆپەراسیۆنی گشتگیرتر و كاریگەرتر هەڵدەكوتینە سەر تیرۆریستان”.
سەبارەت بە هێنانە ئارای داعش گوتی “هەرگیز رێگە بەوانە نادەین لە لایەكەوە بە هاندانی رژێم و لە لایەكەی دیكەوە بە هێنانەوە ئارای داعش دیسانەوە دەیانەوێت سووریا نوقمی خوێن و ئاگر بكەن”.
سەركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان دواتر گوتوشیەتی “لەنێو شەهیدبووندا، شەهیدبوون بە فیشەك و شەهیدبوون لە رێگەی رەقبوونەوەش هەیە. لەئێستادا سەرجەم پێداویستییەكانی سەربازانی ئێمە، هەر لە جلوبەرگەوە تا كیسەی خەو، خۆراك و تا دەگاتە پۆستاڵەكانیشیان، ئەو پێداویستییانەن كە لە مۆدێرنترین سوپاكانی جیهاندا بەكاردەهێنرێن”.