میخایل بەگدانۆڤ: ڕووسیا پاڵپشتی لە داخوازییە ڕەواكانی گەلی كورد دەكات

دوای ئەوەی شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی وڵاتی رووسیایانكرد, بۆ بەشاری كردن لە كۆنفرانسی پارتە سیاسییەكانی ئاسیا، لەو بارەیەوە نوێنەری پارتی لە ڕووسیا ڕای دەگەیەنێت میخایل بەگدانۆڤ رایگەیاندووە:” ڕووسیا پاڵپشتی لە داخوازییە ڕەواكانی گەلی كورد دەكات.

د. خۆشەوی مەلا ئیبراهیم، نوێنەری پارتی لە ڕووسیا، ڕاگەیاند: ”ئەمڕۆ سێشەممە 30\10\2018، لە میانەی كۆنفرانسی پارتە سیاسییەكانی ئاسیا، لە ڕووسیا شاندی پارتی لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرسی حزبی و حكوومی ئەو وڵاتە كۆبووەتەوە، كە شاندەكەی پارتی كە پێكهاتبوون لە وشیار سیوەیلی، خۆم وەك نوێنەری پارتی لە ڕووسیا و عەبدولسەلام زێباری لە كۆنفرانسی پارتە سیاسییەكانی ئاسیا لە ڕووسیا بەشداریمان كرد“.

نوێنەرەكەی پارتی لە ڕووسیا، ئەوەشی خستە روو، كە لە كۆنفرانسەكەدا شاندەكەی پارتی لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرسی گرنگ لە حزبەكەی پۆتین، سەرۆكی رووسیا و پارتی یەكگرتووی ڕووسیا، كە لە هەمانكاتدا لە حكوومەتیشدان كۆبووینەوە، گوتیشی: ”گفتوگۆكان لەسەر بارودۆخی ئێستای كوردستان و پشتگیریكردنی زیاتر بووە بۆ كوردستان، ئەمڕۆش شاندەكە دەگەڕێتەوە كوردستان“.

پارتی یەكگرتووی ڕووسیا كە پارتەكەی ڤلادیمێر پۆتینی سەرۆكی ڕووسیایە، زیاتر لە ٦٠٪ی دەنگی

(دوما) پەرلەمانی ڕووسیای هەیە.

Back to top button