كادیرەكەی پارتی كە لەلایان یەكێتی رفێنرا بوو چەندین نهێنی لەسەرگیرانەكەی ئاشكرا دەكات

دوای ئەوەی لە شارۆچكەی سەروچاوەی سەر بە قەزای رانیە, كادرێكی یەكێتی لاوان لە كاتی گەڕانەوەی لە نوێژی هەینی لەگەڵ باوكی, لەلایەن هێزێكی دەمامكدراو گەمارۆ دەدرێن و پاشان قۆلبەست دەكرێت و بەرەو بارەگای ئاسایشی یەكێتی لە حاجیاوە دەبرێت.

ئەگەر چی دوای چەندین جار بەدوا داچوون ئاسایشی حاجیاوە بە كەس و كاری رفێنراوەكەیان گوتووە لە لایی ئێمە دەستگیر نەكراوە بەڵام دوای فشاری سیاسی و چالاكانی كۆمەڵی مەدەنی و لاوان لە سۆشیاڵمیدا, ئاسایشی یەكێتی رادەستی پۆلیسی دەكات.

خۆشناو ئەنوەر كادرە رفێنراوەكەی یەكێتی لاوان دیموكراتی كوردستان، دوای ئازادكردنی و ساغ نەبوونەوەی هیچ تۆمەتێك بەسەریەوە چیرۆكی رفاندی گێڕاوەتەوە, كە دوای رفاندنی لەلایان ئاسایشی حاجیاوە ئەشكەنجە دراوە و پاشان بۆ بەندیخانەی تاكەكەسی رانیە گواستراوەتەوە بەبێ ئەوەی وتەكانی وەربگیرێت و لێپرسینەوەی لێبكرێت.

ئەو كادرەی یەكێتی لاوان ئاماژەشی بەوەوە كردووە كە لەلایەن ئەفسەرانی بنكەی ئاسایشەوە ئەشكەنجەی جەستەیی و دەورنی دراوە و پێی گوتراوە”ئیتر تۆ دونیا نابینیتەوە”.

هەروەها خۆشناو ئەنوەر دەڵێت:” دوای سێ‌ رۆژ ئەشكەنجەو مانەوەم بەبێ‌ هیچ هۆیەك منیان بە دەمام و چاو بەستراوی بردە بەردەم دادوەری دادگایی رانیە, پاشان بە هەوڵی پارێزەرەكەم دەمامكەكەم لابردووە, لەوێ‌ وەك ئەوەی تیرۆریست دادگایی بكەن وابوو، پیشوتر خواكوڕك لەو بارەی رفاندنی كاردەكەی لاوان بڵاوكردەوە كە لە نێو بارەگای پۆلیس پێی گوتراوە, بۆچی لە هەڵبژاردن بەئازادانە بانگەشە دەكات, دەبێت باجی خۆی وەربگرێت, تەنانەت بە كەس و كاری گوتراوە, كەیسەكەی زۆر مەترسیدارە, ئەمە لە كاتێكدا بە فەرمانی دادگا بەبێ‌ بەسەردا ساغ بوونەوەی هیچ تۆمەتێك ئازادكرا.

Back to top button