مەلا بەختیار: هێرش دەكاتە سەر پەرلەمانتارانی گۆڕان و یەكێتی و كۆمەڵ و یەكگرتوو.

خواكوڕك
مەلا بەختیار كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەمیانی بەرێوە چوونی دیداری میری لەوتارەكەی دا گوتی، هەموو كێشەی كوردستان و پەرلەمان لە هەفتەی یەكەمەوە دەستی پێكرد، كە ئێمە و چوار لایەنەكە لەگەل ئەمریكا و بەریتانیا تابەیانی دانیشتووین، بڕیارمان دا كە كۆبوونەوەی پەرلەمان لە بۆ بەیانی نەكرێت، بەڵام هەر كردیان و گوتیان خۆ ئێمە قاز نین بە قسەی حزبەكان بكەین.

مەلا بەختیارهەروەها لەوتارەكەی دا دەلێت ئەگەر فراكسیۆن و پەرلەمانتار گوێ لە حزبەكانی نەگرێت ئەو دۆخە دروست دەكات، كە دروست بوو پەرلەمانی تێدا پەكخراو دەلێت لەهیچ شوێنێكی دونیا دا نیە هەتا دەوڵەتە پێشكەوتووەكانیش نەبووە پەرلەمانتار گوێ لە حزب نەگرێت و دەلێت، پەرلەمانتاری ئێمە دەلێن خۆ ئێمە قاز نین گوێ لە حزب بگرین و دەلێت ئەگەر قاز نین بۆچی وەك كاندیدێكی سەربەخۆ خۆت هەڵنابژێری.

هەورەها مەلا لەختیار رەخنەی تووند لەگۆڕان دەگرێت و دەلێت دەبێت لەو نەهجە ئۆپزسیۆنە سلبیە بێتە دەرەوە و وەك ئۆپزسیۆنێكی ئیجابی مامەڵە بكات.

Back to top button