نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان بۆ ئه‌مڕۆ بزانه‌.

ئەمرۆ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا دابەزینی بەخۆوە بینیوە بەشێوەیەك لەوچاو رۆژی رابردودا لە2%ی نرخەكەی لەدەستداوە.”

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ سێ شەممە نرخی نەوت لەبازارەكانی كرینو فرۆشتندا دابەزینی بەخۆوە بینی و نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێت بە 77.18 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا و 16 سەنت دابەزی كە دەكات لەسدا 0.2ی نرخەكەی.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ڕۆئاوای تەكساسی ئەمەریكی بە 67.19 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا و بەڕێژەی لە 1% بەهاكەی لەدەستدا.

دابەزینی نرخەكانی نەوتی خاو لەكاتێكدایە كەمتر لە هەفتەیەك ماوە بۆ دەستپێكردنی قۆناغی دووەمی سزاكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بەسەر ئێراندا كە دووەم گەورەترین بەرهەمهێنی نەوتە لە جیهاندا.

Back to top button