رۆناڵدۆ به‌ لێدوانێك میسی شۆك ده‌كات.

لە لێدوانێکیدا رۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی، میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە بە شیاوی براوەی تۆپی زێرینی ساڵی 2018 نازانێت.”

رۆناڵدۆ دەڵێت:” بۆ ئەمساڵ من شایەنی تۆپی زێڕینی 2018،  دەبێت هەمان ئەو سێ یاریزانە پاڵێوراو بن بۆ تۆپە زێڕینەکە کەلە وەرزی رابردوو پاڵێوراو بوون، بەڵام  هەرچەندە لەوانەیە میسی شایەنی ئەوە نەبێت لەسەر سەکۆی سێ پاڵێوراوەکە بێت.

دەشڵێت من و میسی تەنها دوو یاریزانین کە توانیمانە لە ماوەی 10 ساڵی رابردوو لە بەرزترین ئاستی خۆماندابووین و زۆر کەم یاریزان توانیویانە بگەن بە  بەرزترین ئاست لە ماوەی ئەو 10 ساڵەدا کە دەتوانرێت بە پەنجەکانی یەک دەست بژمێردرێت .

ئەمە لە کاتێکدایە لەم ساڵ رۆناڵدۆ نەیتوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەوروپاو زە بێستی فیفا بباتەوەو لۆکا مۆدریچی کرواتی خەڵاتەکەی بەدەستهێناوە.

ساڵی رابردو هەریەکە لە رۆناڵدۆ و میسی و نەیمار لە سێ یاریزانە پاڵێوراوەکە بوون و لە کۆتایدا رۆناڵدۆ تۆپەکەی بردەوەو میسی دووەم و نەیمار سێیەم بوو.

Back to top button