داعش هێرش دهكاتهوه سهر عێراق.
شەوی رابردوو گروپە چەكدارەكانی داعش جارێكی تر پەلاماری سنووری عێراقیانداوە لەسنووری سوریاو ناوچەیەكیان داگیركردووە و سوپا له ئامادهباشیدایه.”
لهماوهی ئهم چهند رۆژه سوپای عێراق هێزی زیاتری بۆ ناوچە سنوورییەكانی سوریا رەوانە كردووە، ئەوەش دوای ئەوەی چەكدارانی داعش جوڵەیان زیاتر كردوەو لەدوو رۆژی رابردووشدا دوو ناوچەی دیكەیان كۆنترۆڵ كردووە.
بەپێی زانیارییەكان درەنگانێكی شەوی رابردوو داعش هێرشێكی تووندیان كردۆتە سەر ناوچە سنووری سوریا – عێراق و توانیویانە خاڵی سنووری (بادیە) ی نزیك ناوچەی (ئەلبوكەمال) ی سوریایان كۆنترۆڵ كردووە.
ههر لهو بارهوه بهپێی چهند زانیارییهكی سهربازی شەوی رابردوو فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای عێراق بەتووندی بۆردومانی ناوچەكەیان كردووە، بەڵام هیچ زانیارییەك نییە كە ئایا داعش پاشەكشەی كردووە، یان ماوەتەوە.