خه‌یار ده‌رمانی شه‌ش ده‌رده‌ بیزانه‌.

خەیار زۆر سوودی تەندروستی هەیە بۆ جەستەی مرۆڤ، و سوده‌كانیشی له‌ هه‌ژمار نایه‌ن چونكه‌ بەشی هەرە زۆری پێكهاتەكەی بریتییە لەئاو، بۆ ئەم لایەنانەی جەستە سوودی هەیە.”

1. بۆ دابەزاندنی كێش : ئەو كەسانەی كە دەیانەوێت چەند كیلۆگرامێك لە كێشیان كەم بكەنەوە، دەتوانن سوود لە خەیار وەربگرن، چونكە دەوڵەمەندە بە ئاو و كالۆرییەكی كەمی تێدایە.

2. لەژەهراویبون دەتانپارێزێت : خواردنی خەیار دەبێتە هۆی لەناوبردنی ژەهری لەش، هەروەها دەبێتە هۆی چاڵاك كردنی ئەو ئەندامانەی كە خوێن دەپاڵێون و ژەهری خوێن دەكاتە دەرەوە.

3. بەسوودە بۆ جومگەكان : لەبەرئەوەی خەیار ڕێژەیەكی بەرچای سیلسیۆمی تێدایە، دەبێتە هۆی بەهێزبوونی بەستەری جومگەكان.

4. ڕێژەی كۆلیسترۆڵ كەم دەكاتەوە : خەیار دەوڵەمەندە بە ئاو و ئەمەش دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ڕێژەی زۆری كۆلیسترۆڵی خوێن و ڕێگری لە گیرانی خوێنبەرەكان دەكات.

5. ڕێگری لە ڕشانەوە دەكات : ڕیشاڵە سروشتییەكان و ڕێژەی زۆرەی ئاو لە خەیاردا دەبێتە هۆی چاڵاك كردنی جووڵەی ڕیخۆڵەو مرۆڤ لە ڕشانەوە دەپارێزێت، هەروەها یارمەتی

هەركردنی خۆراكیش دەدات.

6. پەستانی خوێن ڕێكدەخات : ڕیشاڵ و مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆمی ناو خەیار كاریگەری هەیە لەسەر ڕێكخستن و هاوسەنگ كردنی پەستانی خوێن لەهەردوو بارەكەدا، واتە پەستانی بەرزو نزمی خوێن.

Back to top button