جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌

ئەنوەر تاھیر، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە پشكی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: “بەپێی یاسای پارێزگاكان، ماوەی خولی ئەنجوومەنی پارێزگاكان تەنھا چوارساڵی ساڵنامەییە، لە ۲٤ی۹ی۲۰۱۸ وادەی یاسایی ئەنجوومەنی پارێزگاكان تەواو بووە، چاوەڕێ بووین لە پەرلەمانی كوردستان یاساكە ھەمووار بكاتەوە و یان ئەنجوومەنی وەزیران ناچاربكات كە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە كاتی خۆیدا بكرێت”.

جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە پشكی گۆڕان گووتیشی :” من لە ئەمڕۆوە نامەوێت لە پۆستی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگا بەردەوام بم و بە رەزامەندی خۆم دەست لەكاردەكێشمەوە، وەك ئەندامێك لە فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجوومەنی پارێزگا درێژە بەكارەكانم دەدەم”.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ له‌ ئێستادا كاتی كاركردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كۆتایی هاتووه‌ و تا ئێستا هیچ واده‌یه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانه‌وه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ دیارینه‌كراوه‌ و په‌رله‌مانی كوردستانیش هیچ جۆره‌ هه‌ڵوێستێكی له‌و باره‌یه‌وه‌ نییه‌.

Back to top button