په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی ڕه‌وشی كه‌ركوكه‌وه دانیشتن ئه‌نجام ئه‌دات
د.بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند:”بەمزووانە پەرلەمانی عێراق له‌باره‌ی ره‌وشی شاری کەرکووك دانیشتنێكی تایبه‌ت ئه‌نجام ده‌دات و گفتوگۆ لەوبارەوە دەکات”.
جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتیشی: “بەڵێن لە عادل عەبدولمەهدی وەرگیراوە لە ماوەی ۳ مانگدا چارەسەری دۆخی کەرکووك بکات”.
د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ده‌شلێت: “ئێمە داوا لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەكەین بابەتی كەركووك بخاتە نێو كاری پەرلەمان و قسەی لەسەر بكرێت و بڕیاری تایبەتی لەسەر بدرێت، ھەروەھا مەسەلەی شنگال بڕیارێك لە حكوومەتی عێراق ھەیە و دەست دەكرێت بە ئاساییكردنەوەی بارودۆخی شنگال، ئێمەش بۆچوونمان وایە كە حكوومەتی ئێستا عێراق جیاوازی ھەیە لەگەڵ حكوومەتی پێشوو، بەڵێن دراوە بۆ چارەسەركردنی ئەو بابەتانە”.
له‌پاش ڕووداوه‌كانى خیانه‌تی ڕه‌شی ۱٦ـى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ۲۰۱۷ و هاتنى سوپاى عێراق و هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی و هێزه ئێرانیه‌كان بۆ سنوورى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان،كه‌ركوك كه‌وته ژێرده‌ستى میلیشیای حه‌شدى شه‌عبی وهێزه‌كانی ئێرانی له‌وكاته‌وه تاوه‌كو ئێستا ڕۆژدواى ڕۆژ ژماره‌ى كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان ته‌عریبكردن به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانى كوردى سنووره‌كه پێمهاته‌كانی تر له زیادبووندایه.