كهركوك زمانی كوردی قهدهغه دهكرێت و سهرۆككۆماری عێراق بێدهنگه
جارێكی تر پارێزگای ناشهرعی و سهپێنراوی كهركوك بریارێكی تری دژ به مافهكانی كورد له كهركوك دهركرد و بریاریدا كه زمانی كوردی لە دامودەزگا حکوومییەکانی شاری كهركوك دا قهدهغه بكرێت .
نزار مەحمود، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان، ڕاگەیاند: “بڕیارەکەی راکان سەعید، پارێزگاری کەرکووک پێچەوانەی دەستووری عێراقە، چونکە زمانی کوردی و عەرەبی دوو زمانی فەرمیی عێراقە، بەڵام سەرۆکایەتیی کۆمار و سەرکردەکانمان لە بەغدا ھیچ کات بەزمانی کوردی قسە یان نەکردووە، بەڵکو خۆیان فێری زمانی عەرەبی کردووە و بەزمانی عەرەبی قسە دەکەن.
ئەندامهكهی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان، گووتی:” سەرۆک کۆماری عێراق بەپێی ئەو دەسەڵاتەی ھەیەتی، پارێزەری دەستوورە، هەرچەندە ”قەدەغەکردنی نووسراوەکان بەزمانی کوردی، دژی دەستووری عێراقە، بۆیە پێویستە سەرۆک کۆمار ھەڵوێستی توندی ھەبێ و ڕێگە نەدات زمانی کوردی قەدەغە بکرێت“.
نزار مەحمود، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان گوتیشی :” بەرھەم ساڵح بەپێی دەستوور دەسەڵاتی ئەوەی ھەیە بڕیارەکەی پارێزگاری کەرکووک ھەڵبوەشێنێتەوە، بەڵام ”پێشبینیی ئەوە ناکەم لە بەرامبەر ئەو بڕیارەدا ھیچ شتێکیان پێ بکرێت، چونکە نایانەوێت پێگە و مەکانەتی خۆیان کە بۆ بەرژەوەندیی حزبی ھەیانە، بکەوێتە مەترسییەوە، بۆیە ئەوان لەپێناو ئەو پرسە چارەنووسسازەدا شتی واناکەن و خۆیان خراپ ناکەن“.
خیانهتی ۱٦ـی ئۆكتۆبەر خیانەتێكی جەرگبڕ بوو لە مێژووی گەلی كورددا، كە باڵێكی سیاسیی حیزبێكی كوردی هاوكاریی دوژمنیان كرد تا كەركووك داگیر بكەن، ئامانجیش ئەمانە بوون، عەرەباندنی كەركووك و دەستبەسەرداگرتنی ئابووریی كەركووك و هەڵوەشاندنەوەی ئیدارە كوردییەكەی و درووخستنەوەێ ڕێژەیەكی زۆر لە كورد لە دامودەزگاكانی كەركووك هەروەكوو ڕژێمی پێشووی سەددام حوسێن بەرانبەر كورد كردی.