جهعفهر ئیمینكی : پهرلهمانی كوردستان له ناردنی هێز بۆ كوبانی و پرسی ریفراندۆم دا سهركهوتوو بووه
ئەمرۆ ۳۱ی ئۆكتۆبەری ۲۰۱۸ كۆتا دانیشتنی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەچوو.جەعفەر ئیمینکی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: سەرەڕای کەموکوڕی و ناکۆکی سیاسی، پەرلەمانی کوردستان لە زۆر پرسدا سەرکەوتووبوو، بەتایبەت بڕیاری ناردنی پێشمەرگە بۆ کۆبانێ و گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستان و چەندین بڕیاری دیکە .
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان گوتیشی: “ناردنی پێشمەرگە بۆ کۆبانێ بڕیارێکی مێژوویی بوو، خەڵکی هەرچوار پارچەی کوردستانیش بەو بڕیارە خۆشحاڵ بوون، ئەمەش نیشانەی بەهێزیی هەرێمی کوردستانی پیشاندا، کە دەتوانێت هاوکاری پارچەکانی دیکە بێت، ئەو بڕیارەش ئاسان نەبوو، بڕیاری سەرۆک بارزانی بوو و پەرلەمانی کوردستانیش پەسندی کرد، ئەمەش بووە جێگەی سەرسوڕمانی خەڵکی دونیا کە کوردستان ئەو هێزەی هەبێت، نەک تەنها خۆی بپارێزێت، بەڵکو عێراق و کۆبانێش بپارێزێت”.
جەعفەر ئیمینکی، باسی گشتپرسی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانیش دەکات کە تێیدا زیاتر لە ۹۲%ـی بەشداربووانی گشتپرسییەکە بە “بەڵێ” دەنگیان بۆ سەربەخۆیی کوردستان دا و دەڵێ “بڕیاری ریفراندۆم، یەکێکی دیکەبوو لە بڕیارانەی پەرلەمان بڕیاری لەسەردا”.
لەبارەی کاتی دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمان، جێگری سەرۆکی پەرلەمان دهڵێت: “دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمان لە دەسەڵاتی ئەنجوومەنی دادوەرییە، ئومێدەوارین لە ۵ بۆ 6ـی ۱۲ دانیشتنی سوێندخواردن ئەنجامبدرێت”