عوسمان گوڵپی : ژمارەیەك سەركردەی هاوپه‌یمانی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ ده‌كه‌ن

گوتەبێژی هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەرەوەی رایدەگەیەنێت، ژمارەیەك سەركردەی حزبەكەیان داوای ئەوەدەكەن هاوپەیمانی هەڵبوەشێننەوە.

عوسمان گوڵپی، گوتەبێژی هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری راگەیاند:”ژمارەیەك سەركردەی هاوپەیمانی، كە پێشتر یەكێتی بوون، داوای هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانی دەكەن”.

گوتەبێژی هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری ده‌ڵێت:”هاوپەیمانی موڵكی هاودیدانە و هەر ئەوانیش دەتوانن بڕیاری هەڵوەشانەوەی بدەن”.

عوسمان گوڵپی، گوتەبێژی هاوپەیمانی ده‌شڵێت:” بەپێی پەیرەوی ناوخۆی حزبەكەیان، لە مادەی پێنج خاڵی یەكەم ئاماژە بەوەكراوە، هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانی بە دەنگی سێ‌ لەسەر چواری كۆبوونەوەی گشتی هاودیدان دەندرێت”.

رۆژی ١٩ی٩ی٢٠١٨، بەرھەم ساڵح دوای نزیکەی پێنج مانگ جیابوونەوەی لە یەکێتی و دروستکردنی قه‌واره‌یه‌ك بەناوی ھاوپەیمانیی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری، دواجارحزبەکەی خۆی بەجێ ھێشت و له‌ پێناو پله‌و پۆست گەڕایەوە ناو یەکێتی و لە ھەمان رۆژ بوە کاندیدی یەکێتی بۆ سەرۆک کۆماری عێراق.

Back to top button