حه‌شدی شه‌عبی و په‌كه‌كه‌ ڕێگرن له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیداره‌ی شه‌رعی قه‌زای شنگال

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئیدارەی شەرعی شنگال گەڕانەوە قەزای شنگال، به‌ڵام لە لایەن ھێزەكانی پەكەكە و حەشدی شەعبی رێگریان لێكرا.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕك ” ئەمڕۆ ئیدارەی شەرعی شنگال گەڕایەوە قەزای شنگال ، بەڵام لەلایەن پەكەكە بە پشتیوانی ھێزەكانی حەشدی شەعبی رێگری لە كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی بەرپرس و فەرمانبەرانی ئیدارەی شەرعی شنگال كرا”.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌ ” خواكوڕك” ـی ڕاگه‌یاند: “ئێستا لە چەند لایەكەوە ھەوڵ بۆ چارەسەری ئەو كێشەیە دەدرێت كە ھێزەكانی پەكەكە و حەشد بۆ گەڕانەوەی ئیدارەی شەرعی شنگال دروستیان كردووە”.

ئەوە لەكاتێكدایە پێشتر وەیس نایف بەدەل، سەرۆکی ئەنجوومەنی قەزای شنگال راگەیاندبوو: “دوای کۆبوونەوەمان لەگەڵ فەرماندەکانی سوپای عێراق لە سنووری پارێزگای نەینەوا، بڕیاردراوە ئیدارەی شەرعی بگەڕێتەوە شنگال و دەست بە کارەکانی بکاتەوە”.

Back to top button