ته‌واوی ئه‌و جنێوفرۆشانه‌ی له‌ تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی جنێو به‌خه‌ڵك ده‌ده‌ن یه‌كێتی خانه‌نشینی كردوون به‌ پله‌ی سه‌ربازی

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتی ئاشكرای ده‌كات، له‌ماوه‌ی رابردوو ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌ پله‌ی سه‌ربازی له‌لایان یه‌كێتیه‌وه‌ خانه‌نشین كراون، بۆ كاری راگه‌یاندن و دروست كردنی رای گشتی بۆ یه‌كێتی به‌كار هێنراون و ده‌شلێـ” خه‌لكێك له‌ناو یه‌كێتی به‌ پله‌یه‌كی به‌رزی سه‌ربازی خانه‌نشین كراوه‌، كه‌چی ته‌نها كار كه‌ بۆ یه‌كێتی ده‌یكات له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌لایه‌تیه‌كان كاتێك بابه‌تێك ره‌خنه‌بێت له‌ یه‌كێتی جنێو به‌ خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌دات”.

هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، ده‌شلێـ” یه‌كێتی خاوه‌نی شه‌هیدێكی زۆره‌، كه‌چی یه‌كێتی خه‌ڵكانێكی مووچه‌ خۆڕ كردووه‌ و به‌ پله‌ی باڵای سه‌ربازی خانه‌نشینی كردوون، كه‌ ئاماده‌ نین ده‌نگیش به‌یه‌كێتی بده‌ن، ته‌نها له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان جنێو به‌خه‌ڵك ده‌ده‌ن، ته‌نها ئه‌مه‌ كاره‌كه‌یه‌تی، كه‌چی رۆژانه‌ به‌ده‌یان و سه‌دان كه‌س و كاری شه‌هیدی یه‌كێتی سه‌ردانمان ده‌كات، (100000) سه‌د هه‌زار نیه‌ پێیان بده‌ین و به‌ هه‌ناسه‌ ساردی ده‌چنه‌وه‌ ماڵ”.

هه‌ر له‌و باریه‌وه‌ پێشتر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرۆژه‌یه‌كی چاكسازی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كرد، به‌ڵام له‌لایان یه‌كێتی و گۆڕان راگیرا كه‌ ئه‌م پرۆژه‌یه‌، كۆی خانه‌نشینی پله‌ تایبه‌ته‌كانی سه‌ربازی تێدایه‌ كه‌ ته‌نها له‌ تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان جنێو به‌خه‌ڵك ده‌ده‌ن و یه‌كێتی به‌كاریان ده‌هێنێت بۆ سوكایه‌تی كردن و جنێودان پاره‌ش له‌ حكومه‌تی هه‌رێم له‌ژێر ناوی پله‌ی خانه‌نشینی سه‌ربازی وه‌رده‌گرێت، بێ ئه‌وه‌ی رۆژێك هه‌ر چه‌كیشی دیبێت”.

سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ فراكسیۆنی پارتی رایده‌گه‌ێنێت” یه‌كه‌م كار كه‌ بیكه‌ین، تێپه‌راندنی یاسایی چاكسازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌ كه‌ له‌لایان یه‌كێتی و گۆڕان پێشتر رێگری لێكراو، راگیرا هه‌روه‌ها فراكسیۆنی پارتی ده‌لێت، ئاماده‌ كاری ده‌كه‌ین بۆ شه‌ڕی چاكسازی له‌هه‌رێمی كوردستان و جێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌كانی حكومه‌ت بۆ بنه‌ بڕ كردنی گه‌نده‌ڵ”.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ باس له‌وه‌شده‌كات، 160 هه‌زار خانه‌نشین هه‌یه‌، سه‌د هه‌زاری هی یه‌كێتی  و گۆڕانه‌، 60 هه‌زاره‌كه‌ی تریش هی پارتی و شوعی و سوسیالیست و كۆمه‌ڵ و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیه‌، بێگومان 100 هه‌زار كه‌س به‌ پله‌ی باڵا خانه‌نشین كراون له‌لایان یه‌كێتی و جا بۆ هه‌ر كارێك كاریان پێبكات له‌به‌رامبه‌ر مووچه‌كه‌ ئه‌م خه‌ڵكه‌ ده‌یكات كه‌ تا ئێستا ئه‌م خانه‌نشینه‌ی قبوڵ كردووه‌”.

Back to top button