هەسەدە، شەڕکردنی لەگەڵ داعش ڕاگرت
دوای ئەوەی تورکیاچەنوند مانۆڕێکی،سەربازی لەرۆژئاوای کوردستان ئەنجامدا کە بووە هۆیی بەریەککەون لە نێوان هێزەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و سوپای تورکیا، کەمێک لەمەو بەر هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات(هه‌سه‌ده)، ئۆپراسيۆنه سه‌ربازييه‌كانى له دژى چه‌كدارانى داعش راگرت.
له راگه‌يه‌ندراوێكدا، هه‌سه‌ده ئاشكرايكرد، سه‌رجه‌م ئۆپراسيۆنه‌كانى له دژى داعش له رۆژهه‌ڵاتى فورات راگرتووه.
سه‌باره‌ت به‌و بڕياره، هه‌سه‌ده ئاشكرايكردووه، به هۆى به‌رده‌وامى هێرشه‌كانى توركياوه ناچار بووه هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر داعش رابگرێت.
هه‌سه‌ده به پشتيوانى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش له رۆژهه‌ڵاتى فورات شه‌ڕى چه‌كدارانى داعش ده‌كات.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا ده‌يان شه‌ڕڤانى هه‌سه‌ده له ئاكامى په‌لامارێكى پێچه‌وانه‌ى داعش گيانيان له‌ده‌ستدا.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌ى هه‌سه‌ده‌دا هاتووه: ده‌وڵه‌تى توركيا هه‌ڕه‌شه و هێرشه‌كانى له سنوورى باكوورى سوورياوه له دژمان زياتر كردووه، به تايبه‌تى دواى لێدوانه‌كانى سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته و له سه‌روبه‌ندى كۆبوونه‌وه‌ى چوار لايهنهى ئه‌سته‌نبوڵدا.
هه‌روه‌ها هاتووه، شه‌وى رابردوو، سوپاى توركيا راسته‌وخۆ ده‌روازه‌ى شارى گرێ سپى سنوورى بۆردومان كردووه و به‌و هۆيه‌وه پاسه‌وانێكى سنوور گيانى له‌ده‌ستداوه.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش باس كراوه، كه ئه‌و هێرشانه راسته‌وخۆ پشتيوانيكردنى ده‌وڵه‌تى توركيايه له رێكخراوى داعش و له‌سه‌ر بنه‌ماى هه‌ماهه‌نگى راسته‌وخۆى هه‌ردوولايه‌ن هاتووه.
له كۆتايى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا فه‌رمانده‌يى گشتيى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات داوايكردووه، كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سنوورێك بۆ هێرشه‌كانى توركيا دابنێت و هه‌ڵوێستێكى روونى له‌و باره‌يه‌وه هه‌بێت، به تايبه‌تى هه‌وڵه‌كانى توركيا بۆ هێشتنه‌وه‌ى داعش و هاوكاريكردنى كه پێچه‌وانه‌ى ستراتيژى هاوبه‌شه‌كانمانه له هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش.