سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی، عەبادی هۆکاری هاتنی داعشە بۆ ناوخاکی عێراق
دوای ئەوەی لەناوچەی ئەلبوکەمال، داعش چەند ناوچەیەکی داگیرکرد، مەترسی هاتنەناوەییان بۆ ناوخاکی عێراق زیاد بووە، سه‌ركرده‌یه‌كی میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى، حكوومه‌ته‌كه‌ى پێشوو به‌سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی، له‌به‌رامبه‌ر مه‌ترسی به‌زاندنى سنووره‌كانى سووریا له‌لایه‌ن داعشه‌وه، به‌به‌رپرسیار ده‌زانێت.
هاشم مووسه‌وى، سه‌ركرده له میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى، ڕای گه‌یاند: “پێشتر سه‌ركرده‌كانى حه‌شد چه‌ندین جار هۆشدارییان دا، كه ئاسایشی سنووره‌كانى عێراق- سووریا له مه‌ترسییه‌كانى داعش بپارێزرێت، به‌ڵام حكوومه‌تى پێشوو گوێی به‌و هۆشدارییانه نه‌ده‌دا”.
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه حككومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادی به‌به‌رپرس ده‌زانێت له‌به‌رامبه‌ر مه‌ترسى به‌زاندنی سنووره‌كان له‌لایه‌ن داعشه‌وه، هه‌روه‌ها گوتیشی: “پیلانێكی ئه‌مریكی هه‌یه، كه ئاسایشی وڵات ده‌كاته ئامانج”.
ئه‌مریكاشى به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه هه‌وڵێكی زۆر ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ى ڕێڕه‌وی پارێزراو بۆ چه‌كدارانى داعش دروست بكات و جارێكی دیكه بیانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ناو وڵات: “واشنتۆن چه‌ندین مۆڵگه‌ى بۆ داعش هه‌یه، كه ده‌كه‌ونه سه‌رووى ڕووبارى فورات و دۆڵى حۆران، له‌وێوه هه‌وڵده‌دات ئاسایشی وڵات بشێوێنێت”.
هاوكات ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، مه‌حموود جۆغدار، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى گه‌لى سووریا، ڕای گه‌یاند: “پیلانێكی ئه‌مریكی – سعوودی بۆ دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش له‌سه‌ر سنووره‌كانى سووریا و عێراق هه‌یه و، له‌هه‌وڵى كردنه‌وه‌ى ڕێڕه‌وى پارێزراون بۆ ئه‌و چه‌كدارانه”.