هەواڵگری عێراق, هۆشداری هێڕشی داعشی بۆ سەرپارێزگای سەڵاحەدین راگەیاند

 

دوای ئەوەی لە میدیاكان هەوالًی داگیركردنی سنورەكانی نێوان عێراق و سوریا لە لایەن داعش راگەیێندرا, لە ئێستادا مەترسی هاتنی داعش بۆ ناو خاكی عێراق لە ئارادا هەیە, بۆ ئەم مەبەستە, سەرچاوەیەكی هەواڵگری عێراق لە پارێزگای سەلاحەدین رایگەیاند، داعش لە سنووری پارێزگاكەیان خۆی رێكخستووەتەوە و ئامادەكاری بۆ شەڕی درێژمەودا دەكات.

سەرچاوەكە بۆ سایتە عێراقییەكان باسی لەوەشكردووە، لە رووی رێكخستن، كارگێڕی و لۆجستییەوە داعش ئامادەكاری بۆ قۆناغێكی نوێی شەڕ و رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی عێراق كردووە.

روونیشیكردووەتەوە، لە دەوروبەری تكریت، مووسڵ بە ئاراستەی قەزای شەڕگات، لە سنووری خۆرئاوای عێراق بە ئاراستەی بیابانی خۆرئاوا و سنووری پارێزگای ئەنبار، هەروەها لە سنووری بەرزاییەكانی حەمرین، داعش حەشارگەی مانەوەی دابین كردووە و ئامادەكاری بۆ شەڕی داهاتوو دەكات.

ئاماژەشی بۆ ئەوە كردووە، ئەو چەكدارانەی داعش پێداویستی پزیشكی و خۆراكیان كۆكردووەتەوە و لە رێی وزەی خۆرەوە كارەبا بۆ كارە تایبەتەكانیان بەرهەمدەهێنن و بۆ پەیوەندیش مۆبایلی جۆری هاتیرای ئەمەریكی بەكار دەهێنن كە تا دووری 60 كیلۆمەتر دەتوانن پەیوەندی بەیەكەوە بكەن و فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانیش بۆ چاودێری و سیخوڕی بەكار دەهێنن.

Back to top button