وەزارەتی دەروەی رووسیا: داعش خۆی رێكخستۆتەوە, لە هێڕشەكانی چەند رۆژی رابردوو 300 چەكداری هەسەدەیان كوشتووە

 

دوای ئەوەی لە ناوچە سنوریەكانی نێوان عێراق و سوریا, هێزەكانی هەسەدە ناوچەی ئەلبوكەماڵ و چەند ناوچەیەكی دیكەی چۆڵكرد, داعش ئەو ناوچانەی داگیركردن, وەزارەتی بەرگری رووسیا، رایگەیاند، رەوشی ئەمنی لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی هێزەكانی ئەمەریكا، لە سووریا، رووی لە ئاڵۆزی كردووە و لە ئاكامی هێرشەكانی ئەم دواییەی داعشدا زیاتر لە 300 چەكداری هەسەدە گیانیان لەدەستداوە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، لیوا ئیگۆر كوناشینكۆڤ، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند، ئەو ناوچانەی خاكی سووریا، كە لە ژێر دەسەڵاتی ئەمەریكادان رووبەڕووی داڕمانی ئەمنی و كاری گێرەشێوێنی بوونەتەوە.

گوتیشی: باشترین بەڵگە لەسەر ئەوە، هێرشە تیرۆریستییەكان و پەلامار و رفاندنی هاووڵاتیانە كە لەو ناوچانە روودەدەن.

روونیشیكردەوە، لە مانگی ئەیلوولی رابردووەوە تا ئێستا 57 هێرشی تیرۆریستی كراوەتە سەر هێزەكانی سووریای دیموكرات و بەو هۆیەوە زیاتر لە 300 شەڕڤانی كورد كوژراون و بریندار بوون.

سەرچاوە: روسیاالیوم

Back to top button