وەزیری بەرگری ئەمریكا: كاتی هاتووە ئێران رابگرین
لەگەڵ نزیك بوونەوەی قۆناێكی دیكەی سەپاندنی سزاكان بەسەر ئێران, جەیمس ماتیس وەزیری بەرگری ئەمریكا تایبەت بە دۆخی یەمەن داوای كۆتایی هێنان بە دۆخی شەڕ لەو وڵاتە دەكات و دڵنیایشە لەوەی سعودیەو ئیمارات خواستی ئاشتی و كۆتایهێنان بە دۆخی شەڕدەكەن لەو وڵاتە.
ماتیس تیشكی خستە سەر ڕۆڵی ئێران لە پشتگیری كردن لە حوسیەكان و پێدانی موشەكی دورهاوێژ بۆ بە ئامانجگرتنی سعودیەكان
وەزیری بەرگری ئەمریكا نەیشاردەوە دەسوەردانەكانی ئێران ڕادەگرن و ئەو موشەكانەش لە سنورەكانی سعودیەو ئیمارات دوردەخەنەوە
ئەوەش بە چاودێری تیمێكی نێودەوڵەتی
ماتیس ئاماژەیدا بەوەی كە ڕژێمی ئێران داهاتی هاوڵاتیانی لە دەرەوەی وڵات بۆ جەنگ بەكاردەهێنێت لە وڵاتەكانی وەك سوریا،یەمەن و عێراق بەڵام دڵنیابن لەوەی ناتوانن ئامانجەكانیان بێننە دی.