فۆریێن پۆڵەسی: پشتگیری كردنی بن سەڵمان لە لایەن ئەمریكا, دووبارەكردنەوەی هەمان هەڵەی پشتگیركردنی سەدامە دژ بە ئێران

 

دوای ئەوە رۆژنامەنووس و رەخنەگری سعودی جەمال خاشقچی لە لایەن تیمێكی سعودی لە نێو كونسولخانەی سعودیە لە توركیا كوژرا, تۆمەتی كوشتنەكەی خرایە ئەستۆی محمد بن سەڵمان جێنشینی پاشایی سعویە, ئەو بەر پرسەی سعودیە بووەتە جێی باسی میدیاكانی جیهان, ئەمڕۆ گۆڤاری فۆریێن پۆڵەسی ئەمریكی لە توێژینەوەیەكدا، شازادە بن سەلمانی سعوودیەی بەسەدام حوسێن سەرۆكی لەسێدارەدراوی عێراق لێكچوواندووە، هۆشداریشی داوەتەوە حكوومەتی وڵاتەكەی بەوەی كەم لێی نەڕوانێ و هەڵەی سەدامیش دووبارە نەكاتەوە.

لەم راپۆرتەدا هاتووە كە شازادە بن سەلمانی سعوودیە تووشی شۆك بووە كاتێ بینیویەتی جەمال خاشقچی ڕۆژنامەنووسی سعوودیە رەخنەی لێ گرتووە، لە پەرچەكرداری توندیشی بەرامبەر خاشقچی، ئەوەی لەبەرچاو گرتووە كە ئەمریكا هاوپەیمانیەتی و هەرچی رووبدات پشتیوانی لێ دەكات.

راپۆرتەكە لەلایەن توێژەرانی بنكەی لێكۆڵینەوەی ستراتیژیی ئەمریكی ئامادە كراوە و تیایدا هاتووە كە ئەمریكا هەڵەی كرد لە پشتیوانیكردنی سەدام حوسێن بۆ دژایەتی ئێران، پێویستە ئاگادار بێت و جارێكی تریش نەكەوێتە نێو هەمان هەڵەوە لە پشتیوانیكردنی بن سەلمان.

گۆڤارەكە ئاماژەی بەپەیوەندییەكی تەلەفۆنی نێوان محەمەد بن سەلمان شازادەی سعوودیە و جارید كۆشنێر راوێژكار و زاوای دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كردووە، كە تیایدا دەمەقاڵێیەكی توند دروست بووە. بن سەلمان لەوێ هەڕەشەی لە كۆشنێر كردووە بەوەی هاوبەش و هاوپەیمانی نوێ بۆ سعوودیە دەدۆزێتەوە.

توێژەرانی بنكە ستراتیژیی ئەمریكی دەڵێن بن سەلمان لە كەیسی كوشتنی خاشقچیدا، هەست دەكات خیانەتی لە رۆژئاوا كردووە، بۆیە وا بەتوندی هەڕەشە لە ئەمریكا دەكات.

Back to top button