ئاسۆ مامەند و تیرۆکردنی بەرپرسانی نەوت و غازی کەرکووک

چاودێرێك

چەند ساڵێک پێش ئیستا ژمارەیەک لە بەرپرسانی کۆمپانیای نەوت و غازی کەرکوک بە چەکی بێدەنگ و دەستدرێژی گوللە تیرۆرکران .

ئەو روداوە تیرۆریستیانە لەکاتێکدا بوون کە ئاسۆ مامەندی بەرپرسی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی كە هەندێ جار بە ئاسۆ ئاڵمانیش ناوی دەبردرێ، کێشەی قووڵی لەگەڵیاندا ھەبوو لەسەر كەڵەگاییكردن و تاڵان و دزی و داواكردنی نەوتی رەش بۆ پاڵاوگەكانی خۆی و سەروی خۆی و وەرگرتنی تەندەری پرۆژەکانیان، ھەموو روداوەکانیش لە دەوروبەری کۆمپانیای نەوت وغاز ئەنجام دەدران و یەک شێوازی تیرۆرکردنی تێدا بەکاردەھێنرا .

یەكێك لەو روداوانە تیرۆركردنی ئەندازیار محەمەد یونس بوو كە بەر لە تیرۆركردنی چەند كاربەدەستێكی دامودەزگای نەوت و غازی كەركوكیش تیرۆر كرابوون.

لە ٢٠١٧/٥/٢ ئەندازیار محەمەد یونس تیرۆرکرا کە جێگری بەرێوەبەری گشتی کۆمپانیای غازی کەرکوک بوو، ھەروەھا سەرۆکی یانەی وەرزشی نەوت و غازی کەرکوکیش بوو .
محمد یونس کێشەی گەورەی لەگەڵ ئاسۆ مامەند ھەبوو چونکە نەدەچووە ژێرباری گوشار و ھەرەشەکانی، جارێک بەدوایدا ناردبوو بۆ مەڵبەند، بیانوی ئەوەی بە محمد یونس گرتبوو کە درێسی یانە وەرزشیەکەی زەردە و دەبێ بیگۆڕێ .

ئاسۆ مامەند بە تیرۆر و ھەڕەشەکردنیشەوە نەوەستا، لە مانگی ٢٠١٧/٣ لەرێی ھێزە رەشەکەیەوە ھەڵی کوتایە سەر کۆمپانیاکە و دەروازەی ھاتوچۆکردنی لێ گرتن .

تەواوی تیرۆرەكان و ئەو دۆسیەی ئاماژەی پێ درا تاکو ئێستا بەھەڵواسراوی ماونتەوە و تێیاندا پەنجەی تۆمەت بۆ ئاسۆ مامەند درێژ دەکرێت و بە فەرمانی ئەو ئەنجام دراون، بۆ لەمەودوا پێویست دەکات ئەو دوسیانە لێکۆلینەوەکانیان بەردەوامی پێبدرێت و لەدادگا یەکلایی بکرێنەوە .دەبێ باجی خوێن ڕشتن و زوڵم و كەڵەگایی و تاڵانكردنی سامان و لەناوبردنی ئەو خەڵكە بێگوناحە بدەنەوە كە تیرۆر كران چونكە نەدەچوونە ژێر باری ستەم و دزی.

Back to top button