جوتیاره كورده‌كانی گوندی یه‌نگیجه‌ی قه‌زای داقووق هێرشیان ده‌كرێته سه‌ر
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه ۱ی۱۱ی۲۰۱۸ عەرەبە هاوردەکانی سنووری قه‌زای داقووق بەهێزێکی زۆرەوە چونه‌ته گوندی یه‌نگیجه‌ی قه‌زای داقووق زه‌وی جوتیاره كورده‌كانیان بەزەبری چەک داگیر كردووه .
به پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕك ” عه‌ره‌به‌كان ده‌یانه‌وێت زه‌وی جوتیاره كورده‌كانی گوندی یه‌نگیجه‌ی قه‌زای داقووق داگیربكه‌ن، به‌ڵام جووتیارانی کورد لەبەرامبەریان وەستاون و ئامادەنین زەویەکانیان جێبهێڵن ، ئێستا عەرەبەکان بەشێوەیەکی هەڕەمەکی تەقە لەجووتیارانی کورد دەکەن، بەڵام به‌هۆی ئەوەی پێشتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی كه‌ركوك داوایان لێكراوه چه‌كه‌كانیان ڕاده‌ست بكه‌ن بێچه‌كن وته‌نها بەیەک چەکی کهڵاشینکۆڤەوە لەبەرامبەر هێزێکی گەورەی عه‌ره‌به هاورده‌كان ڕوبه‌ڕو بونه‌ته‌وه ، له‌هه‌مانكاتیشدا جوتیاره كورده‌كان داوای هاوكاری و به‌هاناوه‌چوون ده‌كه‌ن .
جوتیارێكی كوردی گوندی یه‌نگیجه‌ی قه‌زای داقووق ده‌ڵێت:” ته‌نها یه‌ك كیلۆمه‌تر له نێوانماندایه و عه‌ره‌به‌كان ته‌قه‌مان لێده‌كه‌ن و ره‌وشه‌كه به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات، پۆلیسی داقووق هاتوون بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كه گه‌وره نه‌بێت و ته‌قه ده‌كه‌ن به‌سه‌ریاندا، به‌ڵام عه‌ره‌به هاورده‌كان ته‌قه ده‌كه‌ن و به‌ره‌و پێشه‌وه دێن”.
هه‌روه‌ها جوتیاره‌كه گووتیشی : “عه‌ره‌به هاورده‌كان راناوه‌ستن و كار گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی زۆر نزیك ببنه‌وه‌و ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت له‌وانه‌یه كوشتار ببێت”.