چالاكوانان دژى خانه‌نشينى په‌رله‌مانتاران گردبوونه‌وه‌يه‌كيان ئه‌نجامدا

دژی ئيدانه‌ى وه‌رگرتنى بڕى زياتر له‌ ٤۸ مليۆن دينار بۆ په‌رله‌مانتارانی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان وژماره‌یه‌ك له‌ چالاكوانانی شاری سلێمانی گردبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام دا .

چالاكوانانی نێوگردبونه‌وه‌كه‌ی سلێمانی ڕایانگه‌یاند:” په‌رله‌مانتاران له‌ ئاستی ئه‌و چاوه‌ڕوانی به‌ڵێنانه‌دا نه‌بوون كه‌ دایان به‌ خه‌ڵكی و له‌ خولی چواره‌م شتگه‌لێكی وا نه‌كراوه‌ كه‌ ئومێدبه‌خش بن”.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێن، په‌رله‌مان ده‌یه‌وێت له‌كۆتایی ئه‌م خوله‌دا ٤٩ ملیۆن دینار به‌ په‌ڕله‌مانتاران بدات”داواكارین په‌رله‌مانتار وه‌رگرتنی ئه‌و پاره‌یه‌ ره‌تبكه‌نه‌وه‌و سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ كۆتایی پێبهێندرێت”.

هاوكات داواشیان لە پەرلەمانتارانی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان کردووە، وەرگرتنی مووچەی خانەنشینییان رەتبکەنەوە و “قەیرانێکی دیکە بۆسەر شانی هاووڵاتیان زیاد نەکەن”.

ئەوەشیان خستووتەڕوو، هەر پەرلەمانتارێک بەنیازە ئەو پارەیە وەربگرێت، با لە رێگەی لیژنەیەکی دەستپاکەوە بە ئاشکرا و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بڕیار بدات لە پێشکەشکردنی بە نەخۆشخانەیەکی توشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە یان دروستکردن و نۆژنکردنەوەی خوێندنگایەک.

ئاماژەیان بەوەش کردووە، “هەر پەرلەمانتارێک ئەم داواکاریانە لەبەرچاو نەگرێت، ناوەکەی بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکەین و لە تەرازوی دادپەروەردا جگە لە بازرگانێکی چاوچنۆک هیچ ناساندنێکی دیکەی بۆ ناکرێت”.

Back to top button