بێگه‌رد تاڵه‌بانی : من بەربژێری یەكێتییم بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فیزیۆنیدا بێگه‌رد تاڵه‌بانی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، حزبه‌كه‌ی مافی خۆیه‌تی داوای هه‌ر پۆستێك بكات له حكوومه‌ت و خولی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ڕایگه‌یاند:”یەكێتی مافی خۆیەتی داوای ھەر پۆستێك بكات كە بە ئیستحقاقی خۆی بزانێت”.
ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌شڵێت :” پارتی وه‌ك براوه‌ی یه‌كه‌م ده‌بێت ده‌ستپێشخه‌ری بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت بكات”.
له‌باره‌ی به‌ربژێری یه‌كێتی بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بێگه‌رد تاڵه‌بانی گوتی :” “یەكێتی به‌ربژێری بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان یەكلایی دەكاتەوەو من بەربژێری یەكێتییم و له نێو یه‌كێتیدا كێشه نییه”.