پاسپۆرتی دیبلۆماسی درایە پەرلەمانتاران و خێزان و منداڵەکانیان

ئەمڕۆ پێنجشەممە ۱ی۱۱ی۲۰۱۸، بەشی راگەیاندن‌و پەیوەندییەكانی بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی لە هه‌ژماری تایبەتی خۆی لەتۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردوەتەوە كە ئەمڕۆ لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی لەلایەن (تیم مۆبایلی پاسپۆرتی بەغداد) بە هاوکاری ئەفسەرانی پاسپۆرتی سلێمانی، سەرجەم کاروبارەکانی پێدانی (پاسپۆرتی دیبلۆماسی )بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و خێزان و منداڵەکانیان جێبەجێکرا.

Back to top button