دوای جەلال پەریشان ، پێشەوا هەورەمانیش لەسەر ٤۸ ملیۆنەكە هاتەدەنگ
له په‌یامێكی ڤیدیۆیدا جه‌لال په‌رێشان په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان ، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ،لە بەشی مەشقی ئاسایشی گشتی لەبارەی موچەی خانه‌نشینی پەرلەمانتاری تف له موچه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران ده‌كات و ده‌ڵێت :” ئه‌م پیاوه نازدارانه ، ئه‌و ڕۆڵه به ئهمهكانه ،تا ئه‌و دڵسۆز‌و به‌ئه‌مه‌ك و به وه‌فایانه و ئه‌و گه‌ورانه‌و ئه‌و ڕێزدارانه و ئه‌و به حورمه‌تانه ،ئه‌و به‌پێزو لێزانانه به‌رده‌وام بن بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌و وڵاته ، به ئیسراحه‌ت بنون “.
له به‌شێكی تری تۆماره ڤیدیۆیه‌كه‌ی جه‌لال په‌رێشان ده‌ڵێت :” هێزه‌كانی ئاسایش پیرۆزی حه‌زره‌تی ئیبراهیم باوكی پێغه‌مبه‌رانیان هه‌یه و ده‌شڵێت “رَبِّ اجْعَلْ هَٰذَا بَلَدًا آمِنًا وَارْزُقْ أَهْلَهُ مِنَ الثَّمَرَاتِ” هه‌مووتان پارێزراون “.
له كۆتایشدا په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌شڵێت : ئه‌گه‌ر ئێمه چوینه په‌رله‌مان غیره‌ت و شه‌ره‌فمان نه‌بێت ئه‌گه‌ر حیساب بۆ ئه‌و به‌ئه‌مه‌ك و به‌شه‌ره‌فانه نه‌كه‌ین ،ئێمه با هه‌ر بیر له خۆمان نه‌كه‌ینه‌وه هه‌شت ملیۆن وه‌ربگرین ،باواز له ئیمتیازاتی خۆمان بهێنین و بزانین ئیمتیازاتی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆچهنده كه كۆشێك منداڵیان هه‌یه ،خانه‌نشینی منی په‌رله‌مانتار شه‌ش یان هه‌شت ملیۆن بێت و هی ئه‌وانیش ۲۰۰ هه‌زار دینار بێت ،ئه‌ی تف له‌و غیره‌ت و شه‌رفه‌ی من ئه‌گه‌ر كڕبم “.
هاوكات لای خۆیه‌وه پێشه‌وا هه‌ورامانی كاندیدی ده‌رچووی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له نوسینێكدا لەبارەی ٤۸ ملیۆنی پەرلەمانتاران نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت :” تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسای چاکسازی لە مووچەو خانەنشینی کۆتایی بەوە دەهێنێت لەپای هیچ شتێک ٤۸ ملیۆن دینار بدرێتە پەرلەمانتار”.
پێشه‌وا هه‌ورامانی نوسیویه‌تی و ده‌شڵێت :” بە هەموو هەوڵمان دەبێت ئەم پڕۆژە یاسایە تێپەڕێنین، من داکۆکیکارو پاڵپشتێک دەبم بۆ ئەم کارە هەرچەندە کارێکی بەکۆمەڵی دەوێت و بە تەنها کەس و دووکەس ناکرێت، دەبێت فراکسیۆنی پارتی لەم خولەی کە دەست بەکار دەبن ئەم کارە تەواو بکات کە لە خولی چوارەم هەندێک لایەن نەیانهێشت بکرێت”.
له كۆتایی دا پێشه‌وا هه‌ورامانی نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت :” تێپه‌ڕاندنی پڕۆژە یاسای چاکسازی لە مووچەو خانەنشینی پارەیەکی زۆر بۆ داهاتی گشتی دەگەڕێتەوە،بە جۆرێک کە کاریگەری لە گۆڕانکاری لە مووچەی هەموو چین وتوێژەکان دەبێت”.