لە سێ مانگی ڕابردوو داعش۲٤۰ هێڕشی لە عێراق ئەنجامداوە
دوای ئەوەی داعش خۆی رێکخستەوە لە سوریا وعێرڵق له‌ماوه‌ی سێ مانگی رابردوودا داعش 240 هێرشی له ناوچه جياجياكانی كه‌ركووك و مووسڵ ئه‌نجامداوه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی تره‌مپ و حكوومه‌تی عێراقی سه‌ركه‌وتنیان له شه‌ڕی داعشدا راگه‌یاندووه، به‌ڵام سەرچاوه‌یەك له ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان به وێبسایتى بەزفیدی ئه‌مریكی راگه‌یاندووه ھێرشەکانی داعش لە چەند مانگی رابردوو به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكردووه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و داتایه‌ی كه وێبسایته ئه‌مریكییه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه لە مانگی ئابی رابردوودا داعش 70 ھێرشی ئەنجامداوە، لە مانگی ئەیلوول 80 ھێرش و لە مانگی ئۆکتۆبەریش 90 ھێرشی تیرۆریستی ئەنجامداوە.
به شێوه‌یه‌كی گشتی له ماوه‌ی سێ مانگی رابردوودا، چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه، 240 هێرشیيان له ناوچه‌كانی كه‌ركووك و مووسڵ و حه‌ویجه و مه‌خموور ئه‌نجامداوه.
ھەروەھا چاودێرانی سه‌ربازیی ئه‌مریكیش له‌رێگای ئه‌و وێبسایته‌وه ھۆشداری ئەوەیانداوە، مووسڵ وەك چۆن پێشتر خه‌لافه‌تی داعشی تێدا راگەیه‌ندرا، ئێستا جارێکی دیكه مه‌ترسی داعش لە و شارە دەرکەوتووەتەوە بارودۆخەکە بەرەو خراپی ده‌ڕوات.