فازل میرانی: پشكی كورد لە حكومەتی عێراق 4 وەزارەتە, 3 هی پارتی و ئەوەی تر هەركێیەك وەری دەگرێت گرنگ نیە
دوای ئەوەی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق بە سەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی پێكهێنرا, كورد تا ئێستا دوو وەزارەتی وەرگرتووە, بڕیارە دوو وەزارەتی دیكەش وەربگرێت, سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دەڵێت:” لە چوار وەزارەت پشكی پاتی 3 وەزارەتە ئەوەی تر گرنگ نیە كامە لایەنی كوردی وەری دەگرێت”.
فازل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتیش رایگەیاندوو:” پشكی كورد لە بەغدا ٤ وەزارەتە، لەو چوارەش سیانیان بۆ پارتییە و لاشیان گرینگ نییە ئەوی دیكە بۆ كێیە.
ئەم لێدوانەی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دوای ئەوەهات كە سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتی گوتبوویی حزبەكەی مافی ئەوەی هەیە نەك وەزارەتێك بەڵكو دوو وەزارەتیشی هەبێت.
شایەنی باسە, چەند ڕۆژێكی كەم ماوە بۆ یەكلاكردنەوەی ئەو وەزارەتانەی لە حكوومەتەكەی عادل عەبدولمەهدیدا تا ئێستا پۆستی وەزیرەكانیان پڕنەكراوەتەوە ، بەپێی زانیاریەكانیش پارتی سوورە لەسەر وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران و ئەوەی تا ئیستاش یەكلا نەبووەتەوە ئەوەیە كە وەزیرەكەی دیكە لای یەكێتی دەبێ یاخود گۆڕان.