ئەمریكا دژ بە تۆپبارانكردنی كۆبانێ لە لایەن سوپای توركیا هاتە دەنگ
لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ بە هاوبەشی لە منبج ئۆپراسیۆنێكی سەربازی تایبەتی نێوان ئەمریكا و توركیا بەڕێوەچوو, توركیا چەند ناوچەیكیش لە كۆبانێ تۆپببارانكرد, بەرپرسێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایەگەیەنێت، كە تۆپبارانكردنی شاری كۆبانێ لە رۆژئاوای كوردستان ئەمریكای نیگەران كردووە.
رۆبێرت بالادینۆ، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاندووە، بەرپرسانی وڵاتەكەی بەردەوامن لە پەیوەندیكردن بە دەسەڵاتدارانی توركیا و هێزەكانی سووریای دیموكراتی (هەسەدە) ”بۆ هێوركردنەوەی بارودۆخەكە“.
رۆبێرت بالادینۆ هەروەها رایگەیاندووە، تۆپبارانكردنی ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان لەلایەن توركیاوە، لەكاتێكدا كە ”هێزەكانی ئێمە لەو ناوچانە جێگیركراون، بووەتە مایەی نیگەرانیی زۆری ئێمە“.
چەند رۆژێكە تۆپخانەی سوپای توركیابنكە و بارەگاكانی پارتی یەكێتی دیموكراتی (پەیەدە)ی باڵی سیاسیی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە رۆژئاوای كوردستان تۆپباران دەكات و رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆكی كۆماری توركیاش هەڕەشەی چوونە ناوەوەی رۆژئاوای كوردستان دەكات.
لە دژی ئەو تۆپبارانەی سوپای توركیا، هەسەدە، كە ئەمریكا پشتیوانیی سەربازی و ئاسمانی دەكات، هەموو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی لە دژی رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە باشووری رۆژهەڵاتی سووریا راگرتووە.