بەبەڵگەوە: ئایا سۆمۆ شەفافە یان نەوتی كوردستان

خواكوڕك
 
زۆربەری ئەندام پەرلەمانتارە كوردەكان لەسەر لیستی یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو، رەخنە لە سیاسەتی نەوتی كوردستان دەگرن و بە ناشەفاف ناوی دەبەن، ئەمە جگە لەوەی چەندین جار لەژێر ناوی جۆڕاو جۆڕ سۆمۆیان بەشەفاف ناو دەبەن.
 
لەم راپۆرتە ڤیدیۆیەی كەناڵی جەزیرەدا بەدەیان و سەدان بەڵگە دەخەنە روو، كە بە ملیارات دۆلار مالیكی نەوتی عێراقی بردوە، ئەوەی تاوەكو ئێستا بە بەڵگەوە، 120 ملیار دۆلار تەنها پێكهاتەی شیعەی عێراقی نەوتی عێراقی بردووە بۆخۆی.
 
بەگوێرەی ئەو راپۆرتە دەردەكەوێت كە شیعە بەشێكی تایبەتی هەیە لە بڕدنی نەوتی عێراق، كە لەم راپۆرتەدا بەدەیان بەڵگە و ڤیدیۆ هەیە، لەسەر دزینی نەوتی عێراق و بردنی بۆ ئێران، بەڵگەكانی ئەو راپۆرتە ئەوە دەخاتە روو كە كەسایەتیە شیعەكان و وەزیرەكانی شیعە پاسەوانی تایبەتی خۆیان هەیە بۆ بردنی نەوتی عێراق.
 
هەر لەو راپۆرتەدا كۆمەڵێك بەڵگەنامەی مەترسیدار بڵاو بۆتەوە كە ئێران لەرێگای دەریاوە، لەمینای بەسرەوە بۆ ئێران نەوتی عێراق دەدزرێت ئەو نەوتەش سەدا 40ی كۆی نەوتی عێراقە كە دەچێتە گیرڤانی كەسایەتی شیعە و وەزیری و دەسەڵاتدارەكان.
 
هەر بەگوێرەی ئەو راپۆرتەی كەناڵی جەزیرە ئەوەش ئاشكرا دەبێت كە كۆی داهاتی عێراق لەنەوت دابەش بووە بەسەر مالیكی و كەسایەتیە شیعەكان بەشێكی كەمی دەچێتەوە دەستی حكومەتی عێراق.
 
ئەمە لەكاتێكدایە بەردەوام پەرلەمانتارەكانی نزیك لە مالیكی و ئێران لەسەر لیستە جیاوازەكانی گۆڕان و یەكێتی و یەكگرتوو و كۆمەڵ، كۆمپانیای سومۆ و سیاسەتی نەوتی عێراقیان بە باشترین و شەفاف ناو دەبرد، ئەمە جگە لەوەی لەبەغدا نەك ناتوانن بەڵكو ناوێرن ناوی نەوت و شەفافی نەوتی عێراق بكەن.
Back to top button