گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر نابێ چیدی رێگا به‌م كاره بدرێت.
گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر باس له دیارده‌یه‌كی ناشرین ده‌كات و هۆشداری ده‌دات له‌و باره‌وه و پێی وایه نابێ چیتر رێگه به‌و كاره بدرێت.”
فازل حاجی گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر له‌سه‌ر دیارده‌یه‌ك كه‌له‌یه‌كێك له‌شه‌قامه‌كانى هه‌ولێر كه‌تێیدا مامه‌ڵه‌ى كڕین و فرۆشتنى ئۆتۆمبێلی لێ ئه‌نجام ده‌درێت ڕایده‌گه‌ێنێت، كاتی ئه‌وه هاتوه كه قایمقامیه‌تی هه‌ولێر و لێژنه‌كانی بێته سه‌ر هێل به‌دوای ئه‌م دیارده ناشارستانیهوه بێن و بنبڕی بكه‌ن.”
گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر ڕاشیده‌گه‌ێنێت.” كه ناكرێت له‌ناوه‌ندی شار و له شه‌قامی 100مه‌تری كۆمه‌لێك ڕێگر به‌ناوی كاسبیهوه ڕێگا له ئَۆتۆمبێلهكان بگرن كڕین وفرۆشتنیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.”
حاجی ئه‌وه‌ش دووپاتده‌كاته‌وه.” كه ئینجا لێژنه‌كان به‌دواداچونی بۆ بكه‌ن كهلێكهوتهی ئێستا دروستكردنی قه‌ره‌بالغیه‌كی به‌رده‌وامی شه‌قامی 100مه‌تریه ،به‌لام له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا چاوه‌رێ بن كهئۆتۆمبێلێك خۆی بهكۆمهلێكیان دابدات وه‌كو ئه‌وه‌ی پیشتریش ڕوویداوه.”