له‌ مه‌خمور 19 چه‌كداری داعش كوژرا.

له‌ سنوری قه‌زای مه‌خموور لە بۆردوومانێكی فڕۆكەكانی ھاوپەیمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى تیرۆریستانی داعش بۆ سەر ناوچەیەكی سەر بە مەخموور، 19 چەكداری داعش كوژران.”

له‌و باره‌وه‌، فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی عێراق رایگەیاندوه‌.” كه‌ ھێزێكی لیوای 11 و 12 لە فیرقەی 3، لە كاتی پرۆسەیەكی گەڕان و پشكنین لە ناوچەی قەرە پوتەك لە نزیك مەخموور، رووبەڕووی چەكدارانی داعش بوونەتەوە، دواتر، لە بۆردوومانێكی فڕۆكەكانی ھاوپەیمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، 19 چەكداری رێكخراوەكە كوژران.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا لە رۆژھەڵاتی مووسڵیش، 6 چەكداری داعش دەستگیركران، له‌ ئێستاشدا تیرۆریستانی داعش له‌ زۆر ناوچه‌ جموجۆڵیان په‌یدا كردووه‌ و ده‌یانه‌وێ كاری تیرۆریستی ئه‌نجامبده‌نه‌وه‌.”

Back to top button