تهنها به 5 خولهك خۆت له نهخۆشی دڵ بهدووربگره.
ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەك دەریخستووە، هەر كەسێك لەماوەی كاتژمێرێكدا تەنها پێنج خولەك بەپێ بڕوات، ئەوا دووردەبێت لەتووش بوونی بەنەخۆشییەكانی دڵ.”
توێژەران ئاماژەیان بەوەداوە، هەر كەسێك بۆ ماوەیەكی دوورودرێژ بەردەوام بێت لەسەر دانیشتن، ئەوا ئەگەری زۆری هەیە كاریگەری نەرێنی هەبێت لەسەر دڵی، چونكە دانیشتن هۆكارێكە بۆ بەرز بوونەوەی ڕێژەی كۆلیسترۆڵ لەناو خوێندا، ئەوەش كاریگەری دەبێت لەسەر راپەراندنی ئەركەكانی دڵ.
توێژەرەكان تاقیكردنەوەیان لەسەر 11 پیاو ئەنجامداوە كە هەندێكیان قەڵەوو هەندێكی تریان لاواز بوونەو تەمەنیان لەنێوان (20 – 35) ساڵان بووەو تێیدا دوو تاقیكردنەوەیان لەسەر ئەنجامدراوەو هەندێكیان بۆ ماوەی سێ كاتژمێر دانیشتوون و هیچ جوڵەیان نەكردووەو بەشی دووەمیشیان لەناو ئەو سێ كاتژمێرە ماوەیەك بەپێ رۆیشتوون، دەركەوتووە ئەوانەی هەردەم دانیشتوون ئەكتیڤی خوێن بەریان چاڵاك نەبووە، وەك ئەوانەی ناوە ناوە جوڵەیان كردووە.
هەروەها ئەو توێژەرانە ئامۆژگاری مرۆڤ دەكەن بەردەوام نەبێت لەسەر دانیشتن بەناوی كاركردن، چونكە ئەو دانیشتنە سەری لەچەندین نەخۆشی جۆراو جۆر دەردەچێت، بۆیە ئەوان دەڵێن : جوڵانەوەی بەردەوام مایەی دووربوونە لەنەخۆشی.