بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌ن ته‌ندروستیه‌كی باش بیت ئه‌م پشكنیانه‌ ئه‌نجامبده‌.

تەندروستی باش و دروست گرنگترین مایەو قازانجی مرۆڤە لەژیانیدا، بۆیە دەبێت هەردەم چاوی لەوەبێت بەتەندروستیەوە ژیان بەسەر ببات.”

رۆشنبیری تەندروستی بۆ مرۆڤ لەتەندروستی گرنگترە، چونكە مرۆڤ ناچار دەكات ڕێگری بكات لەوەی بەشێوەیەكی هەڕەمەكی و بێزانیاری تووشی چەندین جۆرە نەخۆشی و ناخۆشی ببێت و بەر لەوەی سەردانی پزیشك بكەی خۆت بپارێزی باشترە.

پیاوان دەبێت ئاگاداری خۆیان ببن و لەچەند جۆرە نەخۆشییەك خۆیان بپارێزن، بەتایبەتی ئەو نەخۆشیانەی كە لەنێویاندا باوەو دیارە، بۆ ئەو مەبەستەش باشترین ڕێگە بۆ خۆ پارێزی كردنیان بریتییە لە پشكنین كردن، وەكو ئەمانەی خوارەوە :

1. فشاری خوێن : بەرز بوونەوەو نزم بوونەوەی فشاری خوێن یەكێكە لەنەخۆشییە زۆر بەربڵاوەكانی ئێستاو دەبێت هەردەم بزانین چۆن خۆمانی لێدووردەخەینەوە.

2. نەخۆشییەكانی پێست : ئەو جۆرە نەخۆشیانە تەشەنەیان سەندووەو ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتیان پێیەوە گرفتاربوونە، بۆیە دەبێت مرۆڤ بزانێت چۆن خۆی لەو نەخۆشیانە دەپارێزێت.

3. نەخۆشییەكانی قۆڵۆن : نەخۆشی سەردەمی ئێستایەو تووش بووانێكی زۆری هەیەو لەبنەڕەتەوە لەتەمەنی (50) ساڵی تووشی مرۆڤ دەبێت، بەڵام ئێستا لەخوار تەمەنی (30) ساڵش تووشی مرۆڤ دەبێت و هۆكارگەلێكی زۆری هەیە.

4. چەوری : بەهۆی پێشكەوتنی ژیان و ماندونەبوونی مرۆڤ، چەوری لەجەستەی مرۆڤ كەڵەكە دەبێت و ئەوەش زۆر نەخۆشی بەدوای خۆیدا دەهێنێت، بۆیە دەبێت مرۆڤ زۆر ووریای خۆی بێت و نەكەوێتە داوی ئەو نەخۆشیانەوە.

5. شەكرە : نەخۆشییەكی بەربڵاوەو لەئەنجامی زۆر هۆكار تووشی مرۆڤ دەبێت، بەڵام ئەوەی زۆر زەق بۆتەوە مەسەلەی بەرز بوونەوەی ئاستی شەكرەیە لەناو خوێندا.

Back to top button