به‌هۆی خیانه‌تی ١٦ـی ئۆکتۆبەره‌وه ته‌عریبكردن له كه‌ركوك به‌رده‌وامه
ڕاكان جبوری پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك له هه‌وڵه‌كانی بۆ ته‌عریبكردنی شاره‌كه به‌رده‌وامه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كۆبوونى خۆراكی هاووڵاتییانی عه‌ره‌بیش بۆ كه‌ركووك ده‌گوازرێته‌وه.
محه‌ممه‌د خورشید، به‌رپرسی لقی ۳ ـی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند:” له كه‌ركووك هیچ پۆستێك له ده‌ستی كورد نه‌ماوه و هه‌وڵه‌كانی تهعریبكردنیش چڕبوونه‌ته‌وه”.
به‌رپرسی لقی ۳ ـی پارتی له كه‌ركوك گووتیشی: “ته‌نیا له یه‌ك رۆژدا سه‌د مامه‌ڵه بۆ گواستنه‌وه‌ی كۆبوونى خۆراكی هاووڵاتیانی عه‌ره‌ب بۆ كه‌ركووك پێشكه‌شكراوه”.
خیانەتی ١٦ـی ئۆکتۆبەر کە بەسەرپەرشتی گروپی خیانه‌تكاری ناویه‌كێتی ئه‌نجام درا و لە ماوەی کەمتر لە ١٢ کاتژمێردا سەرجەم ناوچە كێشه له‌سه‌ره‌كان تەسلیم بە ھێزه ئێرانی و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی کرا ، له خیانه‌تی ١٦ـی ئۆکتۆبەر زیاتر لە ٣٠٠ ھەزار خێزانی کورد دەربەدەر و ئاوارە بوون بەشێکی زۆری ماڵی کورد سوتێندراو روخێندرا لەناوچەی دووز خورماتوو دەورووبەری جگە لەم کارانەش دەیان کارەساتی تر دەرھەق بەھاوڵاتیانی کورد کرا وەک دەست درێژکردنە سەر ئافرەتی کورد و سوکایەتی پێکردن بەخێزانی کورد.