جوان حهسهن : بههۆی خیانهتی ۱٦ـی ئۆكتۆبەر هاوڵاتی كوردو حیزبی كوردی پێگهو دهسهڵاتیان نهماوه
خیانهتی ۱٦ـی ئۆكتۆبەر خیانەتێكی جەرگبڕ بوو لە مێژووی گەلی كوردستاندا، كە باڵێكی یهكێتی نیشتیمانی كوردستان هاوكاریی هێزهكانی ئێران و میلیشیاكانی حهشدی شهعبی كرد تا كەركووك داگیر بكەن ،لەدوای رووداوەكانی خیانهتی ۱٦ی ئۆكتۆبەرەوە دەست بەسەر ۳۰۰۰ خانووی هاووڵاتیانی كورد لە خورماتوو گیراوە، هەروەها ماڵی ۲۰۰۰ هاووڵاتیی كورد لەلایەن چەكدارانی حەشدی شەعبی تاڵانكراون، ٤۰۰ ماڵیش سووتێنراون و زیاتر لە ۵۰ خانووش تەقێنراونەتەوە، ئەوەی لە خورماتوو روویداوە، بە هەموو پێوەرێك جینۆسایده .
جوان حەسەن، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی ڕاگەیاند:” ڕووداوەکانی خیانهتی ۱٦ی ئۆکتۆبەر کوردی گەڕاندوەتەوە بۆ سەردەمی ڕژێمی بەعس، بێگومان ئێستا کورد لە کەرکووک ھیچ دەسەڵاتێکی نەماوە و بەچاوێکی دیکەوە تەماشای کورد دەکرێت“.
ئەندامەکەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک،له فراكسیۆنی یهكگرتووی ئیسلامی گوتیشی :” پێشتر کورد لە شاری کەرکووک سەنگ و قورسایی خۆی ھەبووە و بەبێ جیاوازی خزمەتی ھەموو پێکھاتەکانی کردووە، بەڵام بەھۆی خیانهتی ۱٦ی ئۆکتۆبەرەوە، نەوەکو ھاووڵاتییەکی سڤیلی کورد، بەڵکو ھەموو حزبەکان پێگە و دەسەڵاتیان نەماوە“.
جوان حەسەن، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک دهڵێت :” ھیچ حزبێک دەسەڵاتی ئەوەی نییە، بەشێوەیەکی فەرمی کەسێک بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک دیاری بکات، چونکە بەرزترین پۆست لە کەرکووک پۆستی پەرێزگارە، بەڵام بەپێی یاسایی ۲۱ی پارێزگاکان تەنھا ئەو پۆستە لەژێر دەسەڵاتی ئەنجومەنی پارێزگارە و ئەنجومەنی پارێزگا دەتوانێت، پۆستی پارێزگاری کەرک،وک پەسەند بکات”.
لهبارهی ڕێكهوتنی یهكێتی لهگهڵ عهرهب و توركمان بۆ وهرگرتنی پۆست له پارێزگای كهركوك ، جوان حەسەن، دهشڵێت :” ئەگەر ئەو پۆستە پشکی کورد بێت، دەبێ یەکێتی لەگەڵ پارتی ڕێکبکەوێت، بەڵام کێشەی عێراق ئەوەیە پۆست لەسەر بنەمایی لێھاتووی دابەش ناکرێت، بەڵکو لەسەر شێوازی حزبی و مەزھەبی دابەش دەکرێت”.