جوتیارانی كورد له گوندی یه‌نگیجه ڕوبه‌ڕوی عه‌ره‌بی هاورده ده‌بنه‌وه
له گوندی گوندی یه‌نگیجه سنوری قه‌زای داقوق، به‌هۆی ناكۆكی له‌سه‌ر خاوه‌نداری زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كانی سنوره‌كه، گرژی و ئاڵۆزی له نێوان جوتیارانی ڕه‌سه‌نی كورد كه خاوه‌نی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك جوتیاری عه‌ره‌بی هاورده كه سه‌ربه هۆزی شه‌مه‌رن دروست بوو .
ڕووداوه‌كه دوێنێ پینجشه‌ممه ۱-۱۱ سه‌ریهه‌ڵدا، كاتێك ژماره‌یه‌ك جوتیاری عه‌ره‌بی هاورده له هۆزی شه‌مه‌ر چوونه‌ته گوندی یه‌نگیجه به‌مه‌به‌ستی كێڵانی زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كانی گوندی یه‌نگیجه، به‌ڵام له‌لایه‌ن دانیشتوانی گونده‌كه‌وه كه خاوه‌نی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانن رێگرییان لێكراوه.
گۆران عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئاسایشی کەرکووک، ڕاگەیاند: “پارێزگاری کەرکووک بە شێوەیەکی بەربەڵاو دەستی بە تەعریب کردووە لە سنووری کەرکووک و ئەمڕۆش عەرەبی ھاوردە ھێرشیان کردووەتە سەر جووتیارانی کورد لە گوندی یەنگیجە و بە چەک تەقەیان لە جووتیاران کردووە و ویستوویانە بە زۆر زەوییەکان داگیر بکەن، بەڵام کوردەکان بێ چەکیش ڕووبەڕوویان بوونەتەوە و ڕێگرییان لێ کردوونە و شەڕ و پێکدادان لە نێوان ھەردوولا دروست بووە و دواتریش بە شێوەیەکی کاتی کێشەکە کۆتایی ھاتووە.”
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئاسایشی کەرکووک گوتیشی: “عەرەبەکان بە بەرچاوی ھێزە ئەمنییەکانەوە تەقەیان کردووە و زانیویانە عەرەبەکان ناحەقن، بەڵام بێدەنگ بوون و لێپرسینەوەشیان لەگەڵ نەکردوونە، ھەربۆیەش کە کورد وەڵامی ھەبووە ھیچیان لەگەڵ نەکردوون.”
لای خۆیه‌وه د. ئەمیر خواکەرەم، قایمقامی لەکارلادراوی داقووق ده‌ڵێت: “250 بۆ 300 هەزار دۆنم زەوی داقووق کە موڵکی کوردە، ئێستا عەرەبە هاوردەکان داوای دەکەن، بۆیە ئەمڕۆ ئەو عەرەبانەی تەعریبی گوندەکانی سەعد، خالید، وەحدە و عومەری کوڕی خەتابن، هاتوونەتە سەر گوندەی یەنگینجەی تاڵەبانی، بەڵام دانیشتووانی گوندەکە لێیان هاتوونەتە دەست و بەرپەرچیان داونەتەوە، ئەو عەرەبە هاوردانەش بە ناچاری ناوچەکەیان جێهیشتووە و سێ ئۆتۆمبێلیشیان لە دوای خۆیان بەجێهیشتووە”.
د. ئەمیر خواکەرەم داوا لە سەرکردایەتی سیاسی کوردستان دەکات، هەڵوێستیان هەبێت و ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن، “ئەگەرنا کێشەی گەورەتری بەدواوەدێت”، گوتیشی: لە سنووری پارێزگای کەرکووک نزیکەی یەک ملیۆن و 200 هەزار دۆنم زەوی کورد بەمشێوەیەیە و عەرەبە هاوردەکان دەیانەوێت لە کوردی بستێنن”.
قەزای داقوق بەدووری ٤٤كم دەكەوێتە باشووری ناوەندی كەركوك، دوای خیانه‌تی ۱٦ی ئۆكتۆبهرلهلایهن گروپی خیانه‌تكاری ناویه‌كێتی كه لاهور جه‌نگی ئه‌ندازیاری گروپه‌كه بوو ، دۆسیه‌ی ئه‌منی ناوچه جێناكۆكه‌كان راده‌ستی هێزه ئێرانی و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی كرا .