له‌ هه‌ولێر كۆگایه‌كی زۆر گه‌وره‌ی مه‌ترسیدار ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.

لە هەولێر دەستبەسەر کۆگایەکی گەورەی دەرمانی چارەسەری سرووشتی قەدەغەکراو قاچاغدا گیرا  و قائیمقامیه‌تی هه‌ولێریش هۆشداری توند ده‌دات.”

له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كی قائیمقامیه‌تی هه‌ولێردا هاتووه‌، كه‌ بەسەرپەرشتی قایمقامی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوانی ڕێکخراو سەر بەئاژانسی پاراستنی هەرێم و کوالیتی جۆری دەرمان و لەشکری تایبەتی/۱ و بەشی پۆلیسی شارەوانی، دوای کۆکردنەوەی زانیاری وچاودێری کردن دەست گیرا بەسەر كۆگایەکی دەرمانی گیایی قەدەغەکراو لەگەڕەکی برایەتی لەگەڵ دەست بەسەرداگرتنی بڕێکی زۆر لەدەرمانی قەدەغەکراو قاچاغ لەسێ خانووی نیشتەجێ لەگەڕەکی شارەوانی وفەرمانبەران.”

وه‌ك له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌، خاوەنەکانیان دەستگیرکران دوای ئەوەی پەڕاوی لێکۆلینەوەیان بۆکرا،بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆلینەوە ڕاگیران.هەلمەتی پشکنین وبەدواداچوونەکان بەردەوام دەبێت بۆپاراستنی سەلامەتی تەندروستی هاولاتیان.

Back to top button