نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان هاڕه‌ی كرد.

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان جارێكی تر دابەزینیان تۆماركرد، ئەوەش دوای ئەوی هەردوو سەرۆكی چین و ئەمریكا گفتوگۆیان كرد لەبارەی كێشە ئابورییەكانی نێوانیان.”

لەسەرێكی ترەوە ئاستی یەدەگی نەوتی ئەمریكی بەرز بوونەوەی تۆماركردووە، ئەمە وێڕای هەوڵەكانی سعودییە بۆ بەرز كردنەوەی ئاستی هەناردەی نەوتی لەنێو سەرانی ئۆپێكدا.

ئەمانەش كاریگەریان هەبووە بۆ سەر نرخی نەوت و لە ئێوارەی دوێنێوە بەشێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو نرخەكان بەڕێژەی (3%) دابەزینیان تۆماركردووە.

بۆ ئەو مەبەستە ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (72.89) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (63.69) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

Back to top button